هونەرمەندانی کورد لەبەردەم وەزارەتی کەلتوری فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا

هونەرمەندانی کورد دوای شەهیدکردنی سێ چالاکوانی کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بۆ ئاشکراکردنی راستیەکانی و دادپەروەری، لەبەردەم وەزارەتی کەلتوری فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا.

دوای چالاکیەکەی رۆژی چوارشەممە، ئەم جارە هونەرمەندانی کورد لە بەردەم وەزارەتی کەلتوری فەڕەنسا کۆبونەوە.

هونەرمەندان بە ئامیرەکانی موسیقا چالاکیان ئەنجامدا و پانکارتی کوردی و فەڕەنسیان بەرز کردەوە کە لەسەر ' گۆرانی ئازاد، میر پەروەر ولاتحەز؛ لەسەری نوسرابوو. گوڵ لەبەردەم وەزارەتەکە دانرا و چالاکی کۆتایی هات. دواتر لەسەر ناوی هونەرمەندان راگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

هونەرمەند دەزا ئامەد راگەیەندراوەکەی خوێندەوە. دەزا ئامەد ئاماژەی بە فشارە فاشیستیەکانی سەر هونەرمەندانی کورد لە تورکیا کرد و وتی، " ئێمە بەهۆی وترانی گۆرانیەکانمان دەکوژرێین و دەستگیر دەکرێین."

دەزا ئامەد باسی ئەوەشی کرد کە بەو هۆیەوە زۆر هونەرمەند کۆچی ئەوروپایان کردووە و داوای پەنابەریان کردووە و رایگەیاند، میر پەروەریش یەکێک لەو کەسانە بوو کە بە دەستی فاشیست لە ئەوروپا شەهید کرا.

هونەرمەندان داوایان کرد کۆمەڵکوژی پاریس ئاشکرا بکرێت و بانگەوازیان لە فەرەنسیەکان و هەموو گەلانی جیهان کرد کە پشتگیری لە کورد بکەن.

هونەرمەندان هەروەها بانگەوازیان لە وەزارەتی کەلتوری فەڕەنسا کرد کە ئاسایشی هونەرمەندانی و هاوڵاتیانی کورد بپارێزن.

ف.ق