لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێکخستنی رێپێوانێک کۆمەڵکوژکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و کۆمەڵکوژکردنی ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزل لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس، ئیدانە کران.
لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی ژنانی دەست-دان، نووسینگەی ئاشتیی ژنانی کورد (CENÎ)، یەکێتیی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەفغانستان، پشتیوانی لە تێکۆشانی ژنان لە سەرتاسەری جیهان، هەرەوەزیی ژنانی دارسودان و هەزاران کوردستانی، تورکیای و گەلانی دیکە کۆبوونەوە.
بۆ یادی شەهیدانی پاریس رێز بەڕێوەچوو و دواتر ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و لە ڕاگەیاندراوەەکەدا هاتبوو: "١٠ ساڵ پێش ئێستا ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان تێدەکۆشان لە پاریس لەلایەن میت، کە دەزگای سیخوڕی و نهێنیی تورکە کۆمەڵکوژکران. ڕوون و ئاشکرایە، کە کۆمەڵکوژییەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بەردەوامیی کۆمەڵکوژییەکەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣یە. شەڕڤانی ئازادیی کورد ئەمینە کارا، وەک سێ ژنە شۆڕشگێڕەکەی پێش خۆی ساڵەهای تێکۆشابوو. دەبێت ئێمە ببینە دەنگی هەموو ژنانی جیهان، کە تیرۆر و کۆمەڵکوژ دەکرێن. دەبێت ئێمە خۆمان بەپێی تێڕوانین و ڕوانگەی شۆڕشی ژنان ڕێکبخەین".
لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە. ڕێپێوانەکە لە هێرمان پلاتز دەستی پێکرد و لە ماریان پلاتز کۆتایی هات. لە شوێنی کۆتایهاتن بە رێپێوانەکە مۆم داگیرسێنران و چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت