جەمال شەریک: پڕکردنی گۆڕەپانەکانی یەکی گوڵان بەرپرسیارەتییەکی مێژووییە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک ئەوەی خستەڕوو دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە لە تێکۆشانی گەشەکراو دەترسێت، هەربۆیە هەوڵ دەدات یەکی گوڵان قەدەغە بکات و داوای لەهەر کەسێک کرد کە پێکەوە تێکۆشان بکەن.

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە  بە بۆنەی یەکی گوڵان ڕۆژی جیهانی کرێکار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و لە سەرتادا ئەم ڕۆژەی لە  کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و تورکیا و هەموو گەلی چەوساوەی جیهان پیرۆز کرد.

جەمال شەریک ئەوەی خستەڕوو کە گەلی کوردستان و تورکیا کەوتوونەتە قۆناغێکی ئاوەهادا کە هەتاکوو دەڕوات نزیکتر دەبنەوە بە ئازادی و دیموکراسی و وتی: " دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە  لەهەموو کاتێک زۆرتر کەوتووەتە لێوارەی هەڵوەشاندا. دەسەڵاتداریەکەیان گەلێک لاواز بووە. هەربۆیە تێکۆشانی هاوبەش ، هاوکاری گەلی تورکیا و کوردستان ئەم دیکتاتۆریەی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست هەڵبوەشێنێتەوە. دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپەش ئەمە دەبینن.

' لە یەکگرتنی ڕەنجدەران دەترسن'

بە هۆی ئەمەوە بە ترسێکی زۆر مەزن نزیکی یەکی گوڵانی ٢٠٢١ دەبنەوە. دەترسێن کە رەنجدەرانی کوردستان و تورکیا مەیدانەکانی یەکی گوڵان پڕبکەن، لە دەنگی بەرزی ژنان و گەنجان لە مەیدانەکاندا دەترسێن. لە یەکگرتوویی کرێکاران دەترسێن. لە یەکیتی گەلان دەترسێن. هەربۆیە بە بیانووی جیاواز هەوڵ دەدەن ئاستەنگی و رێگری بۆ  جەژنی یەکی گوڵان درووست بکەن. قەدەغە ڕادەگەێنن و بۆ قەدەغەش بیانووی جۆربەجۆر دەهێننەوە. یەکێک لەوانە کرۆنایە. وەک نموونە پیش ئیستا کۆنگرەیەکی جەماوەری بەڕێوەبرد ئەردۆغان، ئایا کۆبوونەوەی مرۆڤەکان و پیرۆزباییەکانی قەدەغە کرد؟. هەربۆیە هیچ کەسێک باوەڕی پێناکات و بەو بیانووانە ناخەڵەتێت. گەل و کۆمەڵگە باش دزانن کە هەموو قسەکانیان درۆیەکی گەورەیە."

' گەلی کوردستان و تورکیا دەبێت تێکۆشانێکی هاوبەش بکەن'

جەمال شەریک دەستنیشانیکرد کە بە هۆی ئەوە گەل، ڕەنجدەران، ژنان، گەنجان، سوسیالیست و شۆرشگێڕ لەهەرکاتێک باشتر لە مەیدانەکاندا دەبن و یەکی گوڵانی ٢٠٢١ پیرۆزدەکەن و تی: " دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە ئەمە دەبینێت. هەربۆیە هەوڵێکی زۆردەدات کە ئاستەنگی بکات. بۆئەم کارە و درووستکردنی ئاستەنگیی هەر چەشنە رێگە و ڕێبازێک دەگرێتەبەر. سەرەڕای هەموو ئەمانەشەوە  ناتوانێت لەهەمبەر ئیرادە و بڕێارداری کرێکاران و ڕەنجدەران هەنگاو بنێت. ڕەنجدەرانی کوردستان و تورکیا رووی راستەقینەی دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپەیان بینیوە.  تا کە رێگەی مسۆگەری هەڵوەشاندنەوەی دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست تێکۆشانی هاوبەشە گەلی کورد و گەلانی تورکیایە. ئەوە دەزانن. لە ٨ی ئاداردا ئەم شتە نیشاندرا، لەنەورۆزیشدا بەهەمان شێوە. لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا نیشان درا.

لە چالاکییەکاندا نیشانیاندا کە کاتێک پێکەوە تێکۆشان دەکەن، هەڵوێستی هاوبەشیان هەیە، دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپەش ناتوانێت خۆی لەسەر پێ بگرێت. خۆیان بەم تێگەییشتنە لە خۆیان بۆ یەکی گوڵان ئامادە دەکەن. بەم بڕیارداریە خۆیان ئامادە دەکەن. پڕکردنی مەیدانەکانی یەکی گولان دەبێتە وڵامێکی بەهێز لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە."

' پڕکردنی مەیدانەکانی یەکی گولان بەرپرسیارەتییەکی مێژووییە'

لە بەردەوامی قەسەکانی خۆیدا جەمال شەریک ئەوەی بەبیر هێنایەوە کە گەریلاکانی ئازادی و گەلی کورد لە ٧ساڵ هەتکوو ٧٠ساڵان  تێکۆشان دەکەن و وتی: " یەکی گولانی ٢٠٢١ بەواتای بەرزکردنەوەی هەنگاوی  کات کاتی ئازادیە. پێویستە ئەم ڕاستییە ببینرێت و بۆ سوسیالیست، شۆڕشگێڕ دیموکرات، لایەنگرانی تێکۆشانی ئازادی و دژە کاپیتالیستەکانی کوردستان وتورکیا  و بۆ ئەوە کەسانەش کە دوا رۆژی خۆیان لەناو ئاکەپە و مەهەپەدا نابینن بەرپرسیارەتییەکی مێژووییە کە مەیدانەکانی یەکی گولان پڕبکەن. ئەم بەرپرسیارەتییە مێژووییە دەبێت ئەنجام بدرێت."

ک-ش