جەنگاوەرانی هەبەدەهە: لە ئیستەنبول لە پۆلیسە ئەشکەنجەگەرەکانماندا
جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، "لە ئیستەنبوڵ لە پۆلیسە ئەشکەنجەگەرە فاشیستەکانمان گولـلەباران کرد. ئەوانەی لە دژی گەل تاوان دەکەن، بە قورسی باجەکەی دەدەن".
جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، "لە ئیستەنبوڵ لە پۆلیسە ئەشکەنجەگەرە فاشیستەکانمان گولـلەباران کرد. ئەوانەی لە دژی گەل تاوان دەکەن، بە قورسی باجەکەی دەدەن".
جەنگاوەرانی شەهید چەکدار فەداکاری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، "پۆلیسە ئەشکەنجەگەرەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدەن بە گوشار و تیرۆر گەلی زەحمەتکێشمان سەرکوت بکەن. ئەو پۆلیسە ئەشکەنجەگەرانە کرانە ئامانجی جەنگاوەرانمان".
هەبەدەهە سەبارەت بەو چالاکییەی ئەنجامیانداوە ئەمەی راگەیاند:
"ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکان کە بە جل و بەرگی مەدەنی لە گەڕەکی باشاکشەهیر/گوڤەرجینتەپە دەسوڕایەوە لە لایەن جەنگاوەرانی هەبەدەهەی شەهید چەکدار فەداکارەوە گولـلەباران کرا. جەنگاوەرانمان ئێوارەی ١٣ی کانونی دووەم نزیکەی کاتژمێر ١٨:٠٠ تەقەیان لە ئۆتپمبێلی پۆلیسەکان کرد. لە هێرشەکەدا پۆلیسێک برینداربوو. هەروەها دوای هێرشەکە ناوچەکە لەلایەن پۆلیسەکانەوە گەمارۆدرا. جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە گۆڕەپانەکەیان جهێشت. ئەوانەی لە دژی گەل تاوان دەکەن، بە قورسی باجەکەی دەدەن".
هـ . ب