جەنگاوەرانی هەبەدەهە: سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەڵدەوەشێنینەوە!

جەنگاوەرانی هەبەدەهە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان و رایانگەیاند، کە سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەڵدەوەشێننەوە.

جەنگاوەرانی رەمەزان گولەکەنت بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکردووە، "١٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە ئامەد/ ئگیلێ هێڵی کارەبامان کە کارەبای بۆ ناوچەی ئەفسەرە فاشیستەکانی دەوڵەت دەگواستەوە، بە بۆمب هەڵتەکاند".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توندتر دەکرێتەوە و ئەوە خراوەتەڕوو، "ئێمە بە چالاکییەکانمان گوڕ بە تێکۆشان دەدەین. دەنگی زیندانیانی شۆڕشگێڕ بە چالاکییەکانمان دەگەیەنینە رەنجدەران و زەحمەتکێشان. ئێمە سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەڵدەوەشێنینەوە".

هـ . ب