ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ڕۆژنامەنووس سزگین کارتاڵ لە کاتی کاری ڕۆژنامەنووسیدا لە ئەستەنبول دەستگیرکرا. دوای ٤ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، لەلایەن هەشتەمین دادگای تاوانەکانەوە بە تۆمەتی "پەکەکە/یەپەگە" زیندانیکرا.
بەپێی زانیارییەکان، هەروەها بڕیاری نهێنی لەسەر کەیسەکە هەیە و لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە لایەن داواکاری گشتی ئەدەنەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە. تاکە بەڵگە لە فایلەکەدا وێنەیەکی ساڵی ٢٠٠٤ە، کە نازانرێت وێنەکە لە کوێ گیراوە و تا ئێستا دەستەی دادوەری لێکۆڵینەوەیان لە وێنەکە نەکردووە و وێنەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
کاتێک کارتاڵ برایە دادگا، پرسیاری لێکرا، کە ئایا کار بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا کردووە، یان نا؟ ئەوە لە کاتێکدایە، کارتاڵ ماوەی ١٣ ساڵە ڕۆژنامەنووسە. دادگا بەهۆی وێنەیەکەوە، کە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ دەگەڕێتەوە، بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە / یەپەگە زیندانیکرد.
ژ.ت