خانەوادەکان بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی دوورگەی ئیمڕالی، بۆ ئەوەی کەسوکاریان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی دوورگەی ئیمڕالی، بۆ ئەوەی کەسوکاریان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
محەمەد ئۆجالان، برای ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مازلۆم دینچ، بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
لە هەمانکاتدا، پارێزەرانی عەلی کۆنار، برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئالتاش، بە هەمان مەبەست سەردانی بەرپرسانیان کرد.
خانەوادەی ئۆجالان دوای ٢١ ساڵ لە ٢٧ی نیساندا بۆ یەکەمینجار بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کرد. دواتر لە ٧ی ئەیلولدا، قەدەغەی ٦ مانگ چاوپێکەوتن بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا سەپێنرا.
ف.ق