خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بتوانن چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بتوانن چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.
زیاتر لە ٢١ مانگە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چاوی بە خانەوادە و پارێزەرانی بکەوێت. محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلۆم دینچ لەگەڵ عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، داواکاریان پێشکەشی داواکاری کۆماری بورسا کرد.
خانەوادەکان لە رێگەی داواکاری کۆماری بورساوە، داواکاریان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالیش کرد.
پارێزەران حەفتەی دوو جار بۆ ئەوەی سەردانی ئیمڕالی بکەن، داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام وڵامیان نادرێتەوە.
ف.ق