خانەوادەی سەربازانی تورک: کوژرانی زۆر سەرباز بە بانگەشەی خۆکوشتن پەردەپۆشکراوە

هەوا گۆلبەز سەرۆکی کۆمەڵەی خانەوادەی ئەو شەهیدانەی بە شەهید هەژمار ناکرێن رایگەیاند، لە جۆلەمێرگ و شڕنەخ زۆر سەربازی تورک مردوون، بەڵام بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە خۆیان کوشتووە.

دەوڵەتی دگایرکەری تورک، هێشتا هەوڵ دەدات کە شکستەکەی لە گۆڕەپانی گەریلا بشارێتەوە. هەرچەندە کە سوپای داگیرکەری کوژراوەکانی دەشارێتەوە، بەڵام ئەو زانیاریانەی کە ئاشکرا دەکرێن و بەڵگەکان دەری دەخەن کە ئامارەکانی هەپەگە راستن. لە چەند رۆژی رابردوودا، کۆمەڵەی خانەوادەی ئەو شەهیدانەی بە شەهید هەژمار ناکرێن لەمبارەیەوە زانیاری بڵاوکردەوە و ئاستی راستی شەڕی راخستە بەرچاو. هەوا گۆلبەز سەرۆکی کۆمەڵەکە لە بەرنامەی رۆژەڤی ئەلتەرنتیڤی میدیا هابەر تی ڤیدا قسەی کرد.

'ئاشکرا بۆ کە خۆکوژی نەبووە'

هەوا گۆلبەز وڵامی پرسیارەکانی بارش بۆیرازی دایەوە. هەوا گۆلبەز لەبارەی پرسی مردنی سەربازان لەم دواییانەدا ئەم وڵامەی دایەوە: " بەڵی رووداوی نوی هەیە. هەندێک خانەوادەی نوێ سەردانیان کردووین." لەبارەی ئەو سەربازانەی کە مردوون و دەوڵەت پەردەپۆشی دەکات وتی، " دەڵێن خۆیان کوشتووە. بەڵام ئاشکرا بووە کە خۆکوشتن نییە. دوای هەوڵێکی زۆر، ئێمە دەتوانین ئاشکرای بکەین. زۆربەی تەرمەکان لە شڕنەخ و جۆلەمێرگ دێن."

گۆلبەز لە بەرنامەکەدا کە لە رێگەی تەلەفونەوە بەشدار بوو، لەبارەی مردنی سەربازانی تورک زانیاری سەرنجراکێشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەم دواییانەدا، زۆر خانەوادەی سەربازان سەردانی ئێمەیان کردووە. گۆلبەز پشتراستی کردەوە کە سەربازەکان زیاتر لە جۆلەمێرگ و شڕنەخ دەکوژرێن.

لە راگەیەندراوی سەرۆکی کۆمەڵەی خانەوادەی ئەو شەهیدانەی بە شەهید هەژمار ناکرێن، ئاشکرا دەبێت کە ئامارەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' راستن.

ف.ق