کەجەدەکە: لەجەژنی لەدایک بوونی مەسیح، دەوڵەتی تورک بێ سنوورهێرش دەکات

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە- ئەورووپا، جەژنی لە دایک بوونی مەسیح(نوێل)ی لە جیهانی مەسیحی پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە جەژنی نوێلدا دەوڵەتی تورک هێرش دەکات.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی ئەورووپا بە ڕاگەیەنراوێک جەژنی نوێلی لە کۆمەڵگەی مەسیحی پیرۆزکرد.

کەجەدەکە وتی، " بەهیوای ئەوەی کە ئەم جەژنە لە ناو گەلان و باوەڕییەکاندا ببێتە هۆی ئارامی و ئاشتی. هیوادارین کە ئارامی و ئاشتی بۆ گەلی مەسیحی کوردستانیش مسۆگەر ببێت.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەرهێرشی خاکی کوردستان دەکات مودلی یەکسانی، هاوبەشی و برایەتی گەلانە کە پێکەوە ژیان دەکەن. دەزانرێت کە هەر کەسێک لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەرکوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین زەرەرمەند دەبێت. هەرە زۆرگەلی مەسیحی و خاوەن باوەڕیەکان زیان دەبینن. دەوڵەتی تورک لەجەژنی لەدایک بوونی مەسیح کە ڕۆژێکی پیرۆزی مەسیحیەکانە، بە بێ ترس هێرش دەکات.

 ئێمە وەک کەجەدەکە لە سەرەتا ئەم جەژنە واتە جەژنی لەدایک بوونی مەسیح لە کۆمەڵگەی مەسیحی پیرۆزدەکەین، بەو هیوایەی کە لە ناوگەلان و باوەڕیەکاندا ببێتە هۆی ئارامی و ئاسایش."

ک-ش