یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB) لە بەریتانیا، کە لە ئەنجوومەنی گەلی کورد، دای – دەر، گیک – دەر، فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی بەریتانیا، جەمخانە و کۆمەڵە و رێکخراوە لۆکاڵییەکان پێکهاتووە، کۆمەڵکوژییەکانی مەرەش و رۆبۆسکی و ١٩ی کانوونی یەکەمیان، بەر ێکخستنی چالاکی لە بەردەم کتێبخانەی وود گرین دا ئیدانە کرد.
لە چالاکییەکەدا، کە بەردەوام دروشمی "شانبەشانی یەک لە دژی فاشیزم" دەوترایەوە. پۆستەرێکیش، کە لەسەری نووسرابوو "ئێمە بە بەرخۆدان و یەکڕیزی لە دژی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری سەردەکەوین" بەرزکرابوویەوە.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندراو خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە: "مانگی کانوونی یەکەم لە مەرەشەوە بۆ رۆبۆسکی، لە زیندانەکانەوە هەتا قامیشلۆ پڕە لە کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک، فاشیزمی تورک مرۆڤیان بە زیندوویی سووتاند و بە بۆمب کوشتنیان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێشتا سیاسەتی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن و سڕینەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە و وتیشیان: "ئەم سیستمە سیستمی کۆمەڵکوژییە. پێویستە لە بەرامبەر ئەو عەقڵییەت و سیستمە فاشیستەدا بەرپرسیاریی خۆیان بەجێبهێنین و ئەو سیستەمە فاشیستییە تێکبشکێنین".
باسی ئەوەشکراوە، تاکە رێگا لە دژی کۆمەڵکوژییەکان تێکۆشانی یەکگرتوانە و یەکڕیزییە و ئاماژە بە گرنگی تێکۆشانی هاوبەش کرا.
چالاکییەکە بە چەپڵە لێدان و دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت