کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە ستۆکهۆڵم ئیدانە کران

لە چالاکییەکدا لە ستهۆکهۆڵم بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس، دەوڵەتانی ئەوروپا ئیدانەکران، کە لە بەرامبەر سیاسەتی جینۆسایدی دەوڵەتی تورک دا بێدەنگن و بەو بێدەنگییە ڕێگا بۆ کۆمەڵکوژیی دیکە خۆش دەکەن.

کوردستانیانی شاری ستۆکهۆڵمی سوید لەسەر بانگهێشتی کەجەدەکە - ئە، چالاکییەکیان بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی شەش شەهیدی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەرزکرایەوە و دروشمەکانی "ئەردۆغان بکوژە"، "ئەردۆغان توندوتیژی ئەنجام دەدات، ئەوروپاش سەیری دەکات" و "سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی، ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە. ڕێپێوانەکە لە بەردەم نۆرا بانتۆرجیت دەستی پێکرد و تا ناوچەی سێرجلس تۆرگیت لە ناوەندی ستۆکهۆڵم بەردەوام بوو.

لە  کاتی ڕێپێوانەکە دا نامیلکە و بڵاوکراوە لەسەر کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەسەر هاووڵاتییان دا دابەش دەکرا و لەبارەی ئامانجی رێپێوانەکەوە بە سویدی قسەی بۆ هاووڵاتییان دەکرا.

عایشە گۆکتەپە وتەبێژی یەکێتیی ژنانی کورد لە سکاندیناڤی لە ناوچەی سرگێلس تۆرگت وتەیەکی پێشکەشکرد.

عایشە گۆکتەپە وتی: "دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی کەسێکی وەک ئەردۆغانی خوێنمژ، لە تورکیا تیرۆری ئەنجام دەدا و ئێستاش لە وڵاتانی ئەوروپادا ئەو کارە دەکات. هۆکارەکەشی بێدەنگی و بێهەڵوێستییە بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک. لە کاتێکدا ژنانی کورد بوونەتە سیمبولی بەرخۆدان و ڕاپەڕین، بێگومان دوژمنانی کورد ئەوەیان پێ قبوڵ ناکرێت، دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک دا خاوەنی ڕێوشوێن و ئامادەکاریی خۆی بێت. هەتا ئەم کۆمەڵکوژیانە ڕوون نەکرێنەوە ئێمە هەمیشە لە مەیدانەکاندا دەبین و درێژە بە بە شوێنپێی و رێگای هەڤاڵان و بەرخۆدانی گەلەکەمان دەدەین".

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات و داوای بەشداریکردن لە چالاکیی دانانی تاجە گوڵینەی ڕەش بەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا دا کرا، کە بڕیارە لە ٩ی کانوونی دووەم دا لە کاتژمێر ١٢:٠٠دا بەڕێوەبچێت.

ژ.ت