کۆنگرا گەل بانگەوازی بەشداریکردن لە ڕێپێوانی دۆسەلدۆڵف کرد

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بۆ پاراستنی کوردستان لەدژی داگیرکەری بانگەوازی کرد و ئاماژەی بە ڕێپیوانی ٢٥ی حوزەیران لە دۆسەڵدۆڵف کرد.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل راگەیەنراوێکێ بڵاوکردەو و وتی، " بە پیشەنگایەتی دەستپێشخەری ' دەفەند کوردستان' و بە بەشداری زۆر رێکخستن و دەزگا، لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی جەکی کیمیایی، لە رۆژی ٢٥ی حوزەیراندا لە دۆسەڵدۆڵف رێپێوان و میتینگێکی گەورە ئەنجام دەدریت."

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"گۆشەگیرکردنی رێبەری ئاپۆ، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە گەریلا، ئەشکەنجە و فشاری دەستگیرکردنی خەڵکی کوردستان بە گشتی، کوشتنی منداڵان و هاوڵاتیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییەی کە دەوڵەتی تورک بەسەر گەلەکەماندا پەیڕەوی دەکات بەم بێدەنگییەی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەهێز دەبێت.

ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نەک هەر بێدەنگن، بەڵکو ڕاستەوخۆ هاوکاری لە رێگەی هاوکاری کەرەستەی جەنگی، لەو کۆمەڵکوژییەدا دەوڵەتی تورکدا بەشدارن کە دەیەوێت بە هاوکاری ئەو هێزانە کۆمەڵکوژی گەلی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە ئەنجام بدات. ئەو هێزە نێودەوڵەتیانە دەوڵەتی تورکیایان لە کوشتن و تێکشکاندنی "کوردانی ئازاد" ئازاد کردووە.

دەوڵەتی تورکیاش بە هۆی سیاسەتی قەتڵوعام و یەکێتی ناتۆ و ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بەهۆی بێدەنگیەکەیان بە پێی یاسای مرۆڤی تاوانبارن.

سەرەڕای بێدەنگی و هاوکاری ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا سیاسەتی دەوڵەتی فاشیست لە دژی شەڕی گەریلاکانی ئازادی پەرێشان بووە. دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە لێواری شکستدایە. بەهۆی ئەو دۆخە شکستخواردووەوە فاشیزم وەک سەرچاوەی توندوتیژی هێرش دەکاتە سەر گەل و گەریلا لە هەموو بەشەکانی کوردستان.

ئێمە وەک خەڵکی کوردستان و دۆستانمان لە ئەوروپا دەبێت بە هەڵوێستێکی مەزنەوە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی و بێدەنگی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بوەستینەوە. بۆیە زۆر گرنگە بەشداری لە ڕێپێوان و گردبونەوەکەی دوسلدۆرفدا بکرێت لە دژی بێدەنگی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی. پێویستە دەنگی ئێمە لە دوسلدۆرف زۆر بەهێز بێت.

ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران لە دوسلدۆرف بە دەنگێکی بەهێزەوە کوردستان دەپارێزین.
ئێمە بە دەنگێکی بەهێزەوە لەبەرانبەر بێدەنگی و هاوکاری ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دژ بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی کوردستان ناڕەزایی دەردەبڕین.

هاوکات لە ٢٥ی حوزەیراندا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی دەکەین. ئێمە بە بەشدارییەکی زۆرەوە وەڵامی قارەمانەکانمان دەدەینەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە خەڵکی کوردستان و دۆست و هێزە نێودەوڵەتییەکانمان و ئەوانەی دژی فاشیزم و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکن و دیموکراسی و ئازادی و ئاشتیان دەوێت دەکەین کە لە ٢٥ی حوزەیران لە دوسلدۆرف کۆببنەوە."

ف.ق