کەنەکە بە هیوای سەرکەوتن ساڵی نوێی ٢٠٢٣ی پیرۆز کرد
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامی پیرۆزکردنی ساڵی نوێی کەنەکەدا هاتووە، "لەبەرامبەر هەموو هێرش و پەلامارەکانی دەولەتی تورکیادا، تێکۆشەرانی کوردستان لە بەرگریدان و کاروانی خەبات بەڕێوەدەبەن". ڕاشیگەیاند: "ئێمە هیواخوازین ساڵی نوێ، ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە قۆناغی سەرکەوتن. ببێتە قۆناغی بە دیهاتنی خەون و ئامانجەکانی گەلەکەمان".
دەقی پەیامەکەی کەنەکە:
ساڵی نوێ، ساڵی 2023 پیرۆزبێت
ساڵێکی دی، ساڵی 2022 لەگەل هەموو خۆشی و ناخۆشیەکانی تێپەڕی. بۆ گەلەکەمان بە گشتیی ساڵی تێکۆشان بوو. ساڵی 2022 لە هەرچوار لای کوردستانەوە بە تێکۆشانێکی گەورە بەڕێکرا. لە باکوری کوردستان، هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ساڵی ئەو سالەدا بێ پسانەوە بەردەوام بوو. لە 14ی نیسانئ ساڵی 1922 وەوە دەستی بەهێرش بۆ هەرێمەکانی مەتیان، زاپ و ئاڤا شین دەستپێکرد. لەو هێرشانەدا هەموو جۆرە چەکێکی بەکارهێنا، بە چەکی قەدەغەکراویی کیماییشەوە. لەبەرامبەر ئەو ئەو هێرشە سەختانەدا، گەلی کوردستان، لە پێشەوە هێزەکانی گەریلا، هەروەها هەموو دینامیکەکانی گەل، بە قارەمانی و فیداکاریی بەرپەچی هێرشەکانیان دایەوە و نەیانهێشت تورکیا ئەنجامی هێرشەکانی بەدەستبێنێت. بەرخۆدانی ئەفسانەیی لە مەتینا و زاپ و ئاڤا شین مۆری خۆی لە ساڵ دا. لە باکور لە هەموو مەیدانەکاندا بەرخۆدان بەردەوامە. ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لە باکوری وڵات بەڕێوە دەچێت، لە زیندان و لە بواری سیاسی و گەریلاییدا، بەرخۆدانێکی پیرۆز و ئەفسانەییە.
لە باشووری کوردستان هەرچەند پێگەیەکی فیدراڵیی دەستووریی هەیە، بەڵام تا ئێستاش چارەنووسی ناوچە دابڕاوەکان نادیارە. هەروەها لە رووی ئابوورییەوە دۆخێکی نالەبار هەیەو خەڵک بە سەختی ژیان بەسەر دەبەن. دوای هەربژاردنی ساڵی 1921، لە کۆتایی ئەمساڵدا سەرەککۆمار هەڵبژێردراو حکومەتی نوێ دەستی بە کار کرد. لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا رەوشی عێراق هەر ئاڵۆزو داهاتووی نادیارە. ئەم بارودۆخە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ خۆی دێنێت. لە لایەکی ترەوە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە باشوور رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت. لە هەمانکاتدا پێویستی زیاتر بە یەکڕیزیی هەیە. پێویستە بە هەستیاریی دۆخەکە بخوێنینەوەو تێکۆشان بەرامبەر داگیرکاریی بەهێزتر بکەین.
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش تێکۆشان بە هەموو شێوازێک بەردەوام بوو. لە مانگی ئەیلولەوە و بە پێشەنگی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەتیش ژنان، رەپەڕینی سەرتاسەریی دژی رژێمی ئێران دەستی پێکرد. درووشمی " ژن ژیان ئازادی " سەرانسەری ئێرانی گرتەوە. دەوڵەتی ئێرانیش وەک دەوڵەتی تورکیا لەماوەی ئەو ساڵەدا لە هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی رۆژهەڵات بەردەوام بوو. لە لایەکی تریشە ئێران جارناجار هێرشی بۆ سەر باشووری کوردستانیش دەکرد. دەوڵەتی ئێرانیش وەک دەوڵەتی تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە قەیران و ئاڵۆزیی زۆردایە. ئەم دۆخە دەرفەتێکی زیاتر بۆ کار و خەبات دەخوڵقێنێت. بەهیواین ئەم دۆخە ئێران بەرەو گۆڕانکاریی دیموکراسی بببات و بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانیش ببێتە بنەمای ئازادی و ئاشتی.
لە رۆژاوای کوردستان، ئەوا 10 ساڵە بە کردەوە پێگەیەک هەیە. ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە. پێویستە بە هەموو شێوەک بپارێزرێت و بە فەرمی بکرێت. رژێمی سوریا هەتا ئێستاش بۆ چارەسەرێکی دیموکراسی و ئاشتیانە ئامادە نییە. دەوڵەتی تورکیا لە مانگی نۆڤەمبەردا هێرشێکی هەوایی بۆسەر رۆژاوای کوردستان دەسپێکرد و یەک هەفتە بەردەوام بوو. لەو هێرشەدا بەتایبەتی بناغەسازیی هەرێمەکەی کردە ئامانج و ویستی بەڕیوەبری خۆسەریی هەڵوەشێنێت.لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی تورکیا لە هەڕەشەو هێرشەکانی بەردەوامە. هێزەکانی بەرگرییش بە هەموو شێوازێک لە ئامادەباشیدان. بەڕێوبەریی سیاسی و ئیداریی رۆژاواش لە ناو خەباتێکی دیپلۆماسیی بەرفراواندان. رۆژاوا پێویستی بە هەموو شێوازێکی هاوکاریی هەیە. پێویستە هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان و دۆستانی دۆزی کوردستان، بۆ پاراستی رۆژاوا بەردەوام لە کارو چالاکیدا بن. خاوەندارێتی لە رۆژاوا خاوەندارێتییە لە تەواوی کوردستان.
دەوڵەتی تورکیا لەکۆتایی ئەمساڵدا هێرشەکانی بۆ ئەوروپاش گواستەوە. لە 23ی کانونی یەکەمدا و لەرێی بەکرێگیراوێکیەوە، هێرشی کردە سەر خەباتکار و ولاتپارێزانی کوردو لە ئەنجامدا بەرپرسی بزووتنەوەی ئازادیی لەو وڵاتە ( ئەڤین گۆیی ) و 2 ولاتپارێزیشی شەهید کرد و 3 ولاتپارێزی دیکەش بریندار بوون.
لەبەرامبەر هەموو هێرش و پەلامارەکانی دەولەتی تورکیادا، تێکۆشەرانی کوردستان لە بەرگریدان و کاروانی خەبات بەڕێوەدەبەن. ئەگەر لە کۆتایی ساڵی 2022دا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوخۆیی بکرێت، ئەوا سەرەڕای هەموو ئازار و ژان و قوربانیدانێک، سەرباری هەموو هەڵەو کەموکووڕییەکان، بەڵام لە بواری تێکۆشانی ئازادایدا بەساڵێکی سەرکەوتوو ئەژمار دەکرێت. هێرشی دوژمنان پوچەڵکرانەوە و راگیران. ئیدی پێویستە هێزە کوردستانییەکان بەهەر شێوازێک بێت، بە دیالۆگی ناوخۆیی کێشەکانیان جارەسەر بکەن. بە یەکڕیزیی ناوخۆیی پیلان و هەوڵی داگیرکەران پووچەڵ بکەنەوە. .
ئێمە هیواخوازین ساڵی نوێ، ساڵی 2023 ببێتە قۆناغی سەرکەوتن. ببێتە قۆناغی بە دیهاتنی خەون و ئامانجەکانی گەلەکەمان.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە ئەم تێگەیشتنەوە، ساڵی نوێ لە هەموو کوردستانیان و تەواوی گەلانی جیهان پیرۆز دەکات.
ژ.ت