دەستەی بەرێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەنجامی کۆبوونەوەی خۆی کە لە نێوان ١٤-١٥ی کانونی دووەم بەڕێوەچووە بە راگەیەندراوێک ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی دەستەکە لە بارەگای سەرەکی کەنەکە لە بروکسل بەڕێوەچووە، دۆخی سیاسی لە جیهان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان تاوتوێ کراوە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: " كه‌نه‌كه بە تایبەتی نیگەرانە لەو گۆشەگیرییه كه بەرامبەر بە ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان هه‌یه و داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک سی پی تی و ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا دەکات ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، بە ئامانجی کۆتاییهێنان به گۆشەگیری له سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان وده‌رفه‌ت ره‌خساندن بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له گه‌ڵ خێزانەکەی و پارێزەرەکانی".
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئەنجامه‌ی کۆبوونەوەی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کەنەکە
١٤-١٥\٠١\٢٠٢٣
له ڕۆژانی ١٤-١٥\٠١\٢٠٢٣ كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامان كۆبونه‌یوه‌ی ئاسایی خۆی له دوای جفاتی گشتی ٢١مین له باره‌گای سه‌ره‌كی كه‌نه‌كه له بروكسل ئه‌نجامدا.
كۆنسه‌ی کەنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبه‌ختكردوانی رێگای ئازادی کوردستان دەستی بە کۆبوونەوەکە کرد. دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان، لە هەمان کاتدا هەڵسەنگاندن له سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی جفاتی گشتی ٢١مین کرا. بەپێی په‌یمان و په‌یڕه‌وی كه‌نه‌كه، كۆنسه ئەرک و بەرپرسیارێتی کۆمسیۆن وكۆمیته‌كانی ده‌ستنیشانكرد. هەڵسەنگاندنە سیاسییەکان بە شێوەیەکی هەمەلایەنە لەسەر بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە کوردستان شیکرانەوە. ئەم كۆبوونه‌وه کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی هەبوو. یه‌كێك لەو تایبەتمەندیانە به‌رده‌وامبوونی ڕاپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدان له ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە خەریکە رۆژ له دوا رۆژ بەرفراوانتر ده‌بێت و به‌سه‌ر هەموو ئێران‌دا بڵاوبووته‌وه، و بە دروشمی ژن ژیان ئازادی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
تایبەتمەندییەکی دیکە ئەوەیە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە هێرش و هەڕەشەکانی لە دژی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و دەیەوێت ڕۆژئاوای کوردستان بە تەواوی داگیر بکات. هاوکات هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستانیش بەردەوامە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەو هێرشانەدا كه بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پرسیارگەلێکی وەک شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا، ئەندامێتی وڵاتانی سکاندیناڤیا له ناتۆ و هەڵوێستی تورکیا، ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە، بابەتی هەڵسەنگاندن و شیکاری بوون. كۆنسه‌ی كه‌نه‌كه بە تایبەتی تیشکی خستە سەر کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا كه وه‌كو جەنگی جیهانی سێیه‌م به‌ناو ده‌كرێت، کە کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی پرسی کورد و کوردستان و جیهان هەبووە. بێ گومان کاریگه‌ڕیی ئه‌و شه‌ڕه له سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستان به‌تایبه‌تی هه‌یه. لەو چوارچێوەیەدا دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە شێوەیەکی بێ ئەخلاقی سوودی لێ وەربگرێت بۆ ئەوەی پاساو بۆ شەڕی کۆی گشتی خۆی لە دژی کورد بهێنێتەوە. لە لایەکی ترەوە دەیەوێت پرسی داواکاری سوید و فینلاند بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ بکاتە بابەتی بازاڕ لەسەر پرسی کورد بۆ ئەوەی بە گوێرەی خۆی ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لە هەمان کاتدا دەیەوێت پرسی ئەندامێتی سوید و فینلاند بۆ ناتۆ پێکەوە لەگەڵ ئەمریکایش بکاتە پرسی بازاڕ، بۆ ئەوەی کورد بێ دۆست بمێنێتەوە.
كۆنسه‌ی کەنەکە تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆیی تورکیا کە له كاتێك دا ئاماده‌كاری بۆ هەڵبژاردنی گشتی ده‌كرێت هێرشەکانی ده‌وڵه‌ت له دژی سیاسەتمەداران و چالاکانی سیاسی لە باکووری کوردستان فروانتر بووه و دەیانه‌وێت گەلی کورد و خەبات بۆ ئازادی لاواز بکن. بەتایبەتی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاکەپە – مەهەپە هیچ جۆرە بەهایەکی بۆ دیموکراسی لە تورکیا و باکوری کوردستان بەجێ نەهێشتووە، بە شێوەیەکی سیستماتیک گەلی کورد و زمان و کولتوورەکەی قەدەغە دەکات و بوونی کورد ڕەتدەکاتەوە و نکۆڵی لێدەکات.
جگە لەمەش ده‌وله‌تی توركیا هێرشەکانی بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان و شنگال و كه‌مپی مەخمور فراوانتر کردووە و هەموو جۆرە چەکێک بە چەکی کیمیاویشەوە بەکاردەهێنێت. هەڕەشە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستانیش زیادی کردووە و ئامادەکاری بۆ داگیرکاری نوێ دەکات. دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت سوود لەم دۆخە ئاڵۆزەی جیهان وەربگرێت و بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی کورد، بۆ ئەوەی بە توندوتیژی لەناویان ببات.
لە کۆبوونەوەی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌بری كه‌نه‌كه سەرنج ڕاکێشرا بۆ سه‌ر ناسەقامگیری سیاسی لە هەموو عێراقدا و گرژییەکانی باشووری کوردستان و هەڕەشەکان له سەر شەنگال. كه به ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کە لە لایەن حکومەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق و بە بەشداری دەوڵەتی تورک ، دەیانەوێت گەلی ئێزدی ئێمه لە شنگال بێ پێگە بەجێبهێڵن، ئه‌م دۆخه گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، كۆنسه‌ی كه‌نه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر چارەسەرێک بۆ دۆخی شه‌نگال بەبێ ئیرادە و به‌شداربوونی گەلی ئێزیدی قه‌بول ناكرێت.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهەمان شێوەیه و دۆخه‌كه زۆر ئاڵوزه كه ڕاپەڕین وسه‌رهه‌لدانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه رووبه‌رووی سه‌ركوتكاری و هێرش ده‌بێته‌وه. كۆنسه‌ی كه‌نه‌كه دەیەوێت بە ڕای گشتی هەر چوار پارچەی کوردستان ڕابگه‌ینێت کە ئێمە بە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار و هەستیاردا تێدەپەڕین، هەڕەشە و هێڕشی زۆر جددی لەسەر دەستکەوتەکانمان هەیە، و پێویستە بزانین کە هەموو لایەک لێی بەرپرسیاره و ئەرکی هه‌ر كه‌سێكه لەم قۆناغەدا به‌رپه‌رسیارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و به یه‌ك ڕێزی خاوەندارێتی له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌نه‌كه بە تایبەتی نیگەرانە لەو دۆخە و گۆشەگیرییه كه بەرامبەر بە ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان هه‌یه و داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک سی پی تی و ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا دەکات ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، بە ئامانجی کۆتاییهێنان به گۆشەگیری له سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان وده‌رفه‌ت ره‌خساندن بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له گه‌ڵ خێزانەکەی و پارێزەرەکانی.
وەکو پێشتر كۆنسه ڕایگەیاندبوو کە کەنەکە لە پرۆسەی نوێکردنەوەی خۆیدایە و لە هەموو بوارەکاندا ئامادەکاری دەکات. له كۆبوونه‌وه‌ی جفاتی گشتی ٢١مین ئەم بابەتە خرا ڕوو ه به پێ بەرنامەی کار گۆڕانکاری پێویست کرا. بۆ جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکاریانە،كۆنسه هەڵسەنگاندنی بەرفراوان و جددی لەسه‌ر په‌یمانامه وپه‌یڕه‌و و بەدواداچوون و گۆڕانکاری لە بەڵگەنامەی ستراتیژی کەنەکە کرا. كۆنسه پێی وایە دوای ئەو گۆڕانکاریانە کۆنگرەی نەتەوەیی ونیشتیمانی هێندەی تر بەهێزتر ده‌بێت و نوێنەرایەتی به‌رفراوانتر دەبێت و دەتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵکی کوردستان بداتەوە، بۆ ئەوەی ئامانجی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بەدیبهێنێت. باوەڕی كۆنسه‌ی كه‌نه‌كه ئەوەیە کە ته‌وانا و دەرفەتی جێبه‌جێكردنی وبه‌دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركانه هەیە.
لە ڕۆژی دووەمدا، كۆنسه‌ی كه‌نه‌كه لەگەڵ كۆمیته‌ی دیپلۆماسی هاوبەشی ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و كۆمیته‌ی کار و چالاکییەکانی سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان، كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کار وخه‌بات و پلاندانانی پەیمانی لۆزان پێشكه‌شكرا
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیدا كۆنسه‌ی كه‌نه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن له كار‌و خه‌باته‌كاندا پیویستیمان به ئیراده هه‌یه و ئێمه خاوه‌ن ئه‌م ئیراده‌ین. بۆ ئەوەی سەرکەوتن مسوگه‌ر بكه‌ین، ده‌بێت هەموو کەسێک بەشێوەی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری کار بکات و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین بڕیاری گرنگ درا، چ لەبارەی پلانی کار و چالاکییەکانی کەنەکە بۆ شەش مانگی داهاتوو و چ لەبارەی چالاکییەکانی سەدە ساڵی په‌یامنامه‌ی لۆزان.
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەنەکە
هـ . ب