کرێکارە بێکارکراوەکانی کافتریا و باڕەکان لە ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا
کرێکارانی کافتریا و باڕەکان، کە بەهۆی رێوشوێنەکانی دژ بە کۆرۆنا بێکارکراون، لە کادیکۆی ئیستەنبول چالاکیی بێدەنگیان رێکخست.
کرێکارانی کافتریا و باڕەکان، کە بەهۆی رێوشوێنەکانی دژ بە کۆرۆنا بێکارکراون، لە کادیکۆی ئیستەنبول چالاکیی بێدەنگیان رێکخست.
کرێکارانی کافتریاکان و باڕەکان لە بەردەم ئۆپێرای سورەیا چالاکیی زنجیرەی مرۆییان رێکخست و داوایان دەکرد، دەسەڵات بەهۆی بێکارکردنیانەوە قەرەبوویان بکاتەوە.
کرێکارانی کافتریا و باڕەکان بەهۆی رێوشوێنەکانی دژ بە پەتای کۆرۆنا بێکارکراون و قەرەبوش ناکرێنەوە، لەبەر ئەوە لە بەردەم ئۆپێرای سورەیا لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبول چالاکییەکان رێکخست تاوەکو دەنگیان ببیسترێت.
زۆربەى کرێکارانی کافتریا و باڕەکان خوێندنیان تەواو کردووە و دانەمەزراون و لەسەر پۆستەرەکانیاندا نووسیبوویان "ئێمە هەناسەمان لەبەر بڕاوە"، "ئێمە دەمانەوێت وەک مرۆڤ بژین" و "ئێمە باجی ئەوە نادەین".
کارێکارە بێکارکراوەکان داوای چارەسەریی کێشەکەیان و قەرەبووکردنەوەیان لە دەسەڵات دەکردەوە و داواشیان کرد نەک تەنها هاوکارەکانی خۆتان، بەڵکو کرێکارەکانیش قەرەبوو بکەنەوە.
ژ.ت