کوردان لە مۆسکۆ کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد
کوردان لە مۆسکۆ کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد و پەیمانی فراوانکردنی تێکۆشانیاندا.
کوردان لە مۆسکۆ کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد و پەیمانی فراوانکردنی تێکۆشانیاندا.
کوردستانیان لە ماڵی کورد لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا کۆبونەوە و کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ژنانی کوردی نێودەوڵەتی جولیتیا ئارام قسەی کرد.
جولیتیا ئارام رایگەیاند کە لە پشت هێرشەکە دەوڵەتی فاشیستی تورک هەیە و هێزەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیش پشتگیری لێدەکەین. باسی ئەوەشی کرد کە ئەم هێرشە دڕندانەیە رێکەوت نەبوو و ئاماژەی بە شەهیدکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرد و وتی، " لە پاریس هێرش کرایە سەر ناوەندێکی کەلتوری کورد و هێرشەکە لە چواترجێوەی پیلانگێڕی لەناوبردن و رەتکردنەوەدا ئەنجامدراوە. دەوڵەتی فاشیستی تورک کە بە گۆشەگیری قورس و چەکی کیمیایی ئەنجامی بەدەست نەهێناوە، ئەم جارە لە ناوەندی ئەوروپا هێرشی کردە سەر گەلی کوردی مەدەنی. پێویستە ئەم هێرشە ئاشکرا بکرێت و بکوژانیش سزابدرێن."
وتیشی، فراوانکردنی تێکۆشان دەبێتە وڵامدەرەوە بۆ هێرشەکان و راشیگەیاند و لەم چوارچێوەیەدا تاوەکو کۆتایی خاوەنداری لە رێبەرتی دەکەن.
ف.ق