كوردان له‌ رووسیا: له‌ پێناو شه‌نگالدا ئێمه‌ به‌رخودان گه‌وره‌ ده‌كه‌ین

كوردان له‌ رووسیا هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگالیان شه‌رمه‌زار كرد و بۆ گه‌وره‌كردنی به‌رخودان بانگه‌وازیان راگه‌یاند.

یه‌كێتی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد، رێكخراوه‌كانی ژنانی كوردی نێونه‌ته‌وه‌یی و رێكخراوه‌كانی ئێزدخان له‌سه‌ر ناوی كوردانی رووسیا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و هێرشی ئاسمانی ده‌ولچه‌تی تورك بۆ سه‌ر ناحیه‌ی سنونێی شه‌نگالیان شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و گه‌لی كورد كراوه‌ و راگه‌یه‌نرا كه‌ هێرشه‌كان به‌شێك له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، حكومه‌تی به‌غدا و په‌ده‌كه‌ن به‌ ئامانجی چۆڵكردنی شه‌نگال.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ رۆڵ و پێگه‌ی ئایینی و مێژوویی شه‌نگال بۆ كوردان كراوه‌ و ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ دوژمنانی گه‌لی كورد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌ له‌ناو ببه‌ن، په‌نا بۆ هه‌موو شێوازێك ده‌بن. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا كراوه‌ كه‌ له‌پێشه‌وه‌ گه‌لی باشوری كوردستان، له‌ ته‌واوی كوردستان و جیهان به‌رخودان له‌ دژی هێرشه‌كان گه‌وره‌ بكرێن.

هـ . ب