کوردستانیان لە مارسیلیا پشتگیریان لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کرد
کوردستانیان لە مارسیلیا هێرشی داگیرکەری تورکیایان شەرمەزار کرد و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی پیشاندا.
کوردستانیان لە مارسیلیا هێرشی داگیرکەری تورکیایان شەرمەزار کرد و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی پیشاندا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی جانابیری مارسیلیای فەڕەنسا کۆبونەوە.
لە میتینگەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرانەوە و دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.
لەسەر ناوی نەجەدەکە ئەرهان تارهان قسەی کرد. تارهان پشتگیری کوردستانیانی بۆ بەرخۆدانی گەریلا پیشاندا و وتی، "هەر کوردێکی خاوەن شەرەف خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکات و پێویستە ئێمە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بشکێنین."
لە کۆتایی میتینگەکەدا یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.
ف.ق