لە بارسلۆنا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کرایەوە
بۆ یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، کە سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی تیادا شەهید کرا، لە شاری بارسلۆنای پایتەختی کەتەلۆنیا ڕێپێوانێک ڕێکخرا.
بۆ یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، کە سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی تیادا شەهید کرا، لە شاری بارسلۆنای پایتەختی کەتەلۆنیا ڕێپێوانێک ڕێکخرا.
ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری بارسلۆنای هەرێمی سەربەخۆی کەتەلۆنیای ئیسپانیا بە بۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس، ڕێکخرا.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتیی ئینتەرناسیۆنالیستەکان بەڕێوەچوو و نزیکەی ٣٠٠ کەس بەشدارییان تیادا کرد.
جەماوەر بە شەقامی پاسیگ دێ گراسیای ناوەندی شارەکەدا تێپەڕین و بەرەو کونسوڵخانەی تورکیا بەڕێکەوتن.
چالاکوانان لەوێ دروشمی "ئەردۆغان بکوژە"یان دەوتەوە.
ڕێپێوانەکە تا مەیدانی ناوەندی پلاکا کاتالۆنیا بەردەوام بوو و بە گردبونەوەیەک کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئیدانە کران.
ڕێپێوانەکە بە بەڵێنی بەهێزکردنی شۆڕشی ژنان کۆتایی پێهات.
دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە کۆتایی هات و چالاکوانان بڵاوەیان لێکردبوو، پۆلیسی کەتەلۆنیا گروپێک لە چالاکوانانی ڕاگرت و بۆ یەکەمجار دەستیان بەسەر ئاڵاکانی پەکەکەدا گرت. ئەم ڕەفتارەی پۆلیسی کەتالان ناڕەزاییەکی زۆر گەورەی لێکەوتەوە.
ژ.ت