لە بۆردیو لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕێپێوان و کۆبوونەوە ئەنجامدرا
لە ڕێپێوانی دادپەروەریدا بۆ شەهیدانی پاریس لە بۆردیو ڕاگەیاندرا: "با لە پێناو دادپەروەری دا نهێنی دەوڵەت ئاشکرا بکرێت".
لە ڕێپێوانی دادپەروەریدا بۆ شەهیدانی پاریس لە بۆردیو ڕاگەیاندرا: "با لە پێناو دادپەروەری دا نهێنی دەوڵەت ئاشکرا بکرێت".
لە شاری بۆردیو لە فەرەنسا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس، چالاکییەکی جەماوەری رێکخرا. زیاتر لە هەزار کەس لە مەیدانی پڵاس دی بۆرس کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشم بەرەو ئەو ناوچەیەک، کە بینای دادگا و شارەوانی بۆردۆی لێیە، بە ڕێککەوتن.
جەماوەر ژمارەیک پۆستەریان بەرزکردبووە، کە لەسەریان نووسرابوو "نە لەبیری دەکەن و نە لێی دەبوورن"، "فەڕەنسا تاوانبارە تا دادپەروەری بەدی نەهێنێت" و "با نهێنییەکانی دەوڵەت بۆ دادپەروەری ئاشکرا بکرێت" و هەروەها وێنەکانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆێی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزل بەرزکرابوونەوە و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "سارا، روژبین، رۆناهی، ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "شەهید نامرن" و "تیرۆریست ئەردۆغان" دەوترانەوە.
لە دوای گەیشتن بە گۆڕەپانی گردبونەوەکە بەیاننامەیەک بە زمانی فەرەنسی خوێندرایەوە و بەسەر هاووڵاتییان و چالاکوانانیشدا دابەشکرا. دۆستە فەرەنسییەکانی کورد، سەندیکاکان و لایەنە سیاسییەکانیش بەشدارییان لە چالاکییەکە دا کرد. چالاکییەکە لەبەردەم بینای شارەوانی بوو بە گردبونەوە و وەک گردبوونەوە بەردەوامیی پێدرا.
گردبوونەوەکە بە ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی پاریس دەستیپێکرد، بە وتەکانی لا فرانس ئینسۆمیس، ئەنسەمبڵی، ئێن پی ئەی، شۆڕشی هەمیشەیی، هاوپشتیی ٣٣ و نوێنەران کۆتایی پێھات.
ژ.ت