لە بەرلین یادی میشێل پانسەر گەریلای ئەڵمانی کرایەوە

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک یادی میشێل پانسەر گەریلای ئەڵمانیی پەکەکە ناسراو بە (باگەڕ نوژیان) کرایەوە.

گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست  بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری ئەڵمانیا یادی باگەڕ نوژیان گەریلای ئەڵمانی پەکەکەیان بەرز راگرت.

میشێل پانسەر لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو بوو.

لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا و بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتەکەیەوە، چالاکییەک بۆ یادکردنەوەى رێکخرا و چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی شۆڕشی کوردستان دەستی پێکرد.

دوای پێشکەشکردنی وتەى ئامادەبوان، سینەفیزیۆنێک نمایش کرا. گەنجان بە قسەکردن لەبارەی شەهیدان و گەریلاکانی پەکەکەوە، یادی گەریلاکانی پەکەکەیان کردەوە. یادەکە بە وتنەوەى دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت