لە بەریتانیا خۆپیشاندان دژی کۆمەڵکوژی پاریس بەردەوامە
لە سەر بانگەوازی کۆنگرەی جڤاکی ئازاد _ کەجەدەکەی ئەوروپا _ لە دژی تیرۆر کردنی کوردان لە شاری پاریس و هێرشکرنە سەر کۆمەلەی کوردی لە پاریس، گردبونەوەی سەرتاسەری راگەیەنرا.
لە سەر بانگەوازی کۆنگرەی جڤاکی ئازاد _ کەجەدەکەی ئەوروپا _ لە دژی تیرۆر کردنی کوردان لە شاری پاریس و هێرشکرنە سەر کۆمەلەی کوردی لە پاریس، گردبونەوەی سەرتاسەری راگەیەنرا.
لە وڵاتی بەریتانیا بە دەستپێشخەریی کۆمسیۆنی باشور لە بەریتانیا سەر بە کەجەدەکەی ئەوروپا و جڤاکی ئازاد لە بەریتانیا و گەنجانی شۆرش گێر و مەجلیسی ژنان لە بەریتانیا چالاکی لە دژی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بەڕێوەچوو .
لە شاری لەندەن بەردەم کونسوڵگەریی فەرەنسا گردبونەوە بە ناو شاردا رێپێوان ئەنجامدرا. هەروەها لە شارەکانی لیدز و لیڤەرپول چالاکیی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوون. هاوکات کوردستانیان لە سکۆتلەندا لە شاری گلاسکۆ، کە دەکاتە پایتەختی سکۆتلەندا گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە گردبونەوەکاندا ڕاگەیاندراو بە زمانی ئینگلیزی بە سەر هاولاتیان دا دابەشکرا. زانیاریی دژ بە تیرۆرکردنی کوردان لە فەرەنسا و داوای دادپەروەری بۆ کوردان لە دژی سیاسەتی تیرۆری فاشیزمی دەوڵەتی تورک بۆ رای گشتی بڵاوکرایەوە.
لە سەرجەم شارەکاندا چالاکییەکان لە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ تا چواری ئێوارە بەردەوام بوو.
ژ.ت