لە درانسی بۆ ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بۆ ئازادی ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری درانسی پاریس ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکیەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. گەنجان پانکارتی ''Stop a la traîhoson KDP'' بەرز کردەوە و دروشمی، پێکەوە سەرهەڵدان و بمرێت خیانەت و بژی سەرۆک ئاپۆیان وتەوە.

گەنجان بە خوێندنەوەی راگەیەنراوەکانیان ئاماژەیان بە خیانەتی پەدەکە ، بۆردومانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان لە رۆژئاوا کرد و رایانگەیاند، ژیانێکیان بێ ئۆجالان ناوێ و ئامانجیان ئازادکردنی ئۆجالانە.

چالاکیەکە کاتژمێرێک بەردەوام بوو و دواتر لە بەردەم شارەوانی درانسی کۆتایی هات.

ف.ق