لە دۆرتمۆند یادی تۆڵهەڵدان تیرێژ و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەرزراگیرا

شەهیدانی پاریس، ١١ گەریلا کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون و تۆڵهەڵدان تیرێژ کە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە مەتینا شەهیدبوو، لە دۆرتمۆند یادیان کرایەوە.

بۆ ئەڤینگۆیی (ئەمینە کارا)، عەبدولرەحمان کزڵ و میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس شەهید بوون، سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریش شەهید بوون، ١١ گەریلا کە بە هۆی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدبوون و هەروەها تۆڵهەڵدان تیرێژ (سەرحەد ئاکسۆی) کە ٤ی تەموزی ٢٠٢٢ شەهید بوو، لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

زیاتر لە ٣٥٠ کەس بەشدارییان لە یادەکەدا کرد کە لە کوردستان زەنترۆمی دۆرتمۆند بەڕێوەچوو.

نوێنەرانی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆمناو)، بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا و کەسوکاری میر پەروەر و ئەڤین گۆیی لە یادەکەدا قسەیان کرد. ئەوانەی وتەیان پێشکەش کرد باسیان لەوەکرد کە سەربەرزن بە شەهیدانەوە، درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن و دەستبەرداری ئەم دۆزە نابن.

دوای نیشاندانی بەڵگەفیلمێک یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.

هـ . ب