لە دۆرتمۆند یادی ئایسەڵ دۆغان کرایەوە

لە دۆرتمۆند بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی ئایسەڵ دۆغان کرایەوە، کە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە ئەڵمانیا شەهید ببوو.

لە دۆرتمۆند یادی سیاسەتمەداری کورد ئایسەڵ دۆغان کرایەوە، کە لە ١١ی ئایار لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا شەهید ببوو. یادەکە لە بینای کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە دۆرتمۆند بەڕێوەچوو. یادەکە بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش بە دەم سرودی  ئەی ڕەقیب لەلایەن تیپی مۆسیقای منداڵامی (MA) و بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.

کزبان دۆغان بەناوی یەژەکە – ئە و بەسیمە کۆنجا بە ناوی تەژەکە – ئە و بەناوی بنەماڵەی ئایسەڵ دۆغانەوە پنار مەنسورئۆغڵو و  بەناوی هاوسەرۆکی فەدا ئایفەر کلنچ و لەسەر ناوی کۆماویشەوە شەنگێ قەهرەمان وتەیان پێشکەشکرد.

لە یادەکەدا لەسەر کەسایەتیی پێشەنگ و بە بڕیاری ئایسەل دۆغان وتە پێشکەش کرا و لە وتەکاندا هاتووە: "لە ڕێپێوانی ٤٠ ساڵەی تێکۆشاندا تا دوا خولەک بە ڕۆحی بەرخۆدانی زاپ بەرخۆدانی کرد. دەبێت لە هەموو کات زیاتر یاد و کەسایەتیی شەهیدانی کورد بپارێزرێن".

لە کۆتایی یادەکەدا سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئایسەڵ دۆغان نمایشکرا و بەپێی باوەڕی عەلەوییەکان لوقم بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.

ژ.ت