لە دۆسێلدۆرف یادی تایلان کاهرامان کرایەوە

تایلان کاهرامان کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لەو شوێنەی چالاکییەکەی ئەنجامدابوو بەبیرهێنرایەوە.

تایلان کاهرامان بەمبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١ی کانونی یەکەمی ١٩٩٨ لە شاری دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا ئاگری لەجەستەی بەردا. تایلان کاهرامان لەو شوێنەی ئاگری لەجەستەی بەردا یادی کرایەوە.

بنەماڵە و هاوڕێیانی تایلان کاهرامان و ژمارەیەکی زۆر کوردستانی بەشداری یادەکەیان کرد. دایکی تایلان شەنگە کاهرامان، لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان کۆماو باوکی شەهید جەمیل گوڵتەکین و لەسەرناوی بزوتنەوەی ژنانی کوردیش ژیندا دەنیز قسەیان کرد.

لە قسەکاندا باس لە پەیوەستبوون و گرێدراوبوونی شەهید تایلان کاهرامان بە تێکۆشانەوە کراوە و دەستنیشان کرا کە دەبێت واتە و پەیامی چالاکی تایلان زیاتر و باشتر خوێندنەوەی بۆ بکرێت، خاوەنداری لە تایلان پەیوەستە بە خاوەنداری لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.

لە یادەکەدا دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە. لە شوێنەی کە تایلان کاهرامان چالاکییەکەی تێدا ئەنجامدا، گوڵ دانران و مۆم داگیرسێنران.

هـ. ب