لە دۆسیەی هەدەپەدا تا ١٢ ساڵ سزای زیندان سەپێندرا
لەبارەی سیاسەتمەدارارانی کورد کە لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ لە میانی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە دژی هەدەپە دەستگیرکرابوون لە شەش ساڵەوە تا ١٢ ساڵ سزای زیندان سەپێندرا.
لەبارەی سیاسەتمەدارارانی کورد کە لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ لە میانی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە دژی هەدەپە دەستگیرکرابوون لە شەش ساڵەوە تا ١٢ ساڵ سزای زیندان سەپێندرا.
لە دانیشتنی دۆسیەی سیاسەتمەدارانی کورد کە لە ١٢ی کانونی یەکەم لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر بینای هەدەپەی ئیستەنبوڵ بەڕێوەبەرانی شارەکە دەستبەسەر کرابوون، بریاردرا.
دۆسیەکە لە ١٤ هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبوڵ چاغڵایاندانیشتنی لەسەر ئەنجامدرا. لە دۆسیەکەدا هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئیستەنبوڵ دۆغان ئەرباش و ئایسەڵ گوزەلیش لە نێوانیاندا بە گشتی ٧٦ ساڵ و ٤ مانگ و ١٣ رۆژ سزا بە سەر سیاسەتمەدارانی کورددا سەپێندرا.
لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ئیستەنبوڵ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر بینای هەدەپە و ماڵی بەڕێوەبەراندا چەندین سیاسەتمەداری کورد دەستبەسەرکرابوون و لەلایەن پۆلیسەوە لەسەر بینای هەدەپە نوسرابوو "ئێمە هاتین، ئێوەی لێنەبوون". هەندێک سیاسەتمەداری کورد کە دەستگیرکرابوون دوای ماوەیەک ئازاد کرابوون.
هـ . ب