لە گرتووخانەی ئەسپیەی گرێسون زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن

راگەیەندرا کە لە گرتووخانەی ئەسپیەی گرێسون، پاسەوانەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ژووری زیندانیانی سیاسی و هەڕەشەیان لێکردوون: دوو لە زیندانیان کەلەپچەکراون و بە ئەشکەنجە لە ژوورەکە براونەتە دەرەوە.

خانەوادەی زیندانیانی گرتووخانەی ئەسپیەی گرێسون باسی ئەوەیان کرد کە بەڕێوەبەری گرتووخانەکە هێرشیان کردووەتە سەر زیندانینان. بەگوێرەی قسەکانی خانەوادەکان، زیندانیان مانگێکە بە نۆرە دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن دەکەن و هەموو رۆژێک رووبەرووی توندوتیژی دەروونی دەبنەوە.

راگەیەندرا کە بەڕێوەبەری گرتووخانەکە ئۆرهان ئاکپنار و بەرپرسی پاسەوانەکان بە ناوی هاکان و زۆر پاسەوانی دیکە، پێکەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر ژووری زیندانیانی سیاسی و دوو زیندانی سیاسیان بە ناوەکانی ئیسماعیل تایلان و عیسا ئاسلان ئەشکەنجە داوە.

زیندانیان باسی ئەوەشیان کرد، ئەوان لە خەمی هاوڕێکانیاندان، بەڵام نازانرێت بۆ کوێ براون و بەڕێوەبەری گرتووخانەکە وتوویەتی، " کاتی لە سێدارەدانتان هاتووە."

زیندانیان داوایان لە رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ  و کۆمەلایەتی کرد کە لە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن.

ف.ق