لە هامبورگ هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بۆ لابردنی قەدەغەى سەر پەکەکە دەستیپێکرد

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین لە هامبورگ، بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە دانرا.

لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا کەمپەینێک بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" دەستیپێکردووە و بۆ هەمان مەبەست، لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی رۆژبین لە هامبورگ، ستاندێکی واژۆ کۆکردنەوە دانرا.

"پێویستە قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگیردرێت"

لە ستاندەکەدا چەندین ئیمزا کۆکرانەوە. سەبارەت بە کەمپینەکەش، ڕۆدا بۆتان، نوێنەری ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین لە هامبورگ ڕایگەیاند، پەکەکە نوێنەری ڕەوای گەلی کوردە.

رۆدا بۆتان راشیگەیاند: "پەکەکە تەنها بزووتنەوەی کورد نییە، بەڵکو پەکەکە هیوای هەموو گەلانی چەوساوە و بندەستە. مانای قەدەغەکردنی پەکەکە بە مانای قەدەغەکردنی ئیرادەی ئازادانەی گەلی کوردە. لەبەر ئەوەش دەبێت دەستبەجێ ئەو  قەدەغەکارییە، کە هیچ مانایەکی نییە هەڵبگیرێت".

ژ.ت