لە هێلدس هایم یادی شەهیدان کرایەوە

لە شاری هێلدس هایم یادی شەهیدانی کۆمەڵکوی پاریس کرایەوە.

لە شاری هێلدس هایمی ئەڵمانیا رێورەسمێکی یادکردنەوە بۆ سێ شەهید پاریس سازکرا.

چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی هێلدس هایم بە خولەکێک ریزگرتن دەستی پێکرد. لە قسەکردنەکاندا کە لەسەر ناوی یەژەکە، پەیەدە و ئادەکەمەدا کران، یادی شەهیدانی پاریس، رۆبۆسکی، مەڕش، زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کرایەوە.

لەسەر ناوی یەژەکە حاکیمێ یوسف قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان دادپەروەریان دەوێت، هیچ کاتێک دەست لە دۆزەکەیان هەڵناگرن و بەرخۆدان فراوانتر دەکەن.

لە چالاکیەکەدا سینەڤزیۆنیک لەبارەی چالاکوانانی کورد پیشاندرا کە شەهیدکران و دروشمی 'شەهید نامرن' وترایەوە.

لە کۆتایی رێورەسمەکەدا چەپکە گوڵ لەو شوێنە دانران کە بۆ شەهیدان ئامادەکرابوو.

ف.ق