لە کۆڵن بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد ٥ هەزار و ٥٠٠ نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا
لە چوارچێوەی کەمپەینی ئیمزا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ٥ هەزار و ٥٠٠ نامە و ئیمزا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.
لە چوارچێوەی کەمپەینی ئیمزا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ٥ هەزار و ٥٠٠ نامە و ئیمزا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.
کەمپەینی ئیمزا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە هەر چوار لای ئەوروپاوە بەردەوامیی هەیە. لە چوارچێوەیەدا دوێنێ لە پۆستەخانەی ڤینێر پلاتز لە ناوچەی مولهیم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ٥ هەزار و ٥٠٠ نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.
پێش ناردنی نامەکان راگەیاندرا، بە پێشەنگایەتیی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد و ئەنجوومەنی ژنان لە کۆڵن و دەورووبەریدا هەڵمەتی کۆکردنەوەى ٥ هەزار ئیمزا و نامەیان رێکخست، بەڵام تاوەکو ئێستا ٥ هەزار و ٥٠٠ نامە کۆکراوەتەوە.
حوسێن تەمەل چالاکوانی ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لە کۆڵن رایگەیاند، لە کۆڵن و دەورووبەریدا پلانەکە بە ئامانجەکەى خۆی گەیشتووە، بەڵام لە هەڵمەتەکانی تردا، کە بەردەوامییان هەیە زیاتر و باشتر کار بۆ کۆکردنەوەى ئیمزا دەکەن و دەیانەوێت ئەو ژمارەیە بە ٦ هەزار بگەیەنن.
لەو نێوانەدا ماتیو پالمار جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەورویا، کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە رایگەیاندبوو، ١٢ میلۆن دۆلار بەو کەس و کەسانە دەدەن، کە شوێنی بەڕێوەبەرانی کەجەکە جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان دیاری دەکەن.
ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە کۆڵن لەوبارەیەوە راگەیاند، بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارە لەسەر بەڕێوەبەرانی کەجەکە نامە بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەنێرن و داوای لێدەکەن ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە.
ژ.ت