لە کۆپنهاگن لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا چالاکی ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە کۆپنهاگن کۆبوونەوە و رایانگەیان، ئەوان کۆمەڵکوژی و هێرشەکان لە پاریس قبوڵ ناکەن.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە کۆپنهاگن کۆبوونەوە و رایانگەیان، ئەوان کۆمەڵکوژی و هێرشەکان لە پاریس قبوڵ ناکەن.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس، لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا کۆبوونەوە.
خۆپیشاندانەکە بە رێزگرتن لە شەهیدانی پاریس دەستی پێکرد. دواتر دۆستانی کوردستانیان بە دانیمارکی و ئینگلیزی راگەیەندراویان خوێندەوە.
لە راگەیەندراوکەدا باسی ئەوەکرا، " دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی لە کوردستان و ئەوروپا ئەنجام دەدات. ئێمە لە پاریس کە گوایە ناوەندی دیموکراسیە، هێرش و کۆمەڵکوژیەکان قبوڵ ناکەین. بۆیەش ئێمە زۆر تووڕەین."
چالاکوانان بێوەستان دروشمی 'فاشیست ئەردۆغان'، ' سەرۆکی داعش ئەردۆغان'،' بکوژ ئەردۆغان' و 'ئیستا بێدەنگی بشکێنن' وتەوە و بانگەوازی لە فەڕەنسا و یەکێتی ئەوروپا و رای گشتی نێودەوڵەتیکرا کە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.
ف.ق