لە کۆپنهاگن یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

لە کۆپنهاگن یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا خانەوادەی شەهیدان لەدژی هێرشی داگیرکەری بانگەوازی یەکێتی نەتەوەییان کرد.

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردانی دانیمارک بەڕێوەچوو.

لە یادکردنەوەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە لەسەر واتای شەهیدان قسەی کرد و نوسراوەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خوێندرانەوە.

دوای پیشاندانی سینەڤزیۆنێک مامۆستا ئیبۆ باسی یادەوەریەکانی حەقی کارەری کرد.

خانەوادەیەکی شەهیدانی رۆژئاواش هێرشی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد و رایگەیاند، پێویستە گەلی کورد یەکبگرێت.

ف.ق