لە لەندەن گۆشەگیری و هێرشە داگیرکەرییەکان ئیدانە کران
کوردستانیان لە بەردەم بینای سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن چالاکییان ئەنجامدا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سوریایان ئیدانە کرد.
کوردستانیان لە بەردەم بینای سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن چالاکییان ئەنجامدا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سوریایان ئیدانە کرد.
کوردستانیان لەسەر داوای ئەنجوومەنی گەلی کورد لە بەردەم بینای سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتى بەریتانیا لە لەندەن کۆبوونەوە و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان ئیدانە کرد.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "تیرۆریست ئەردۆغان" و "بکوژ ئەردۆغان" دەوترایەوە.
لەو وتانەدا لە چالاکییەکەدا پێشکەشکران هاتبوو، دەبێت بەریتانیا بە خێرایی بازرگانیی چەک لەگەڵ حکومەتى تورکیا رابگرێت و لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر کوردستان هەڵوێستی هەبێت.
لە وتەیەکەدا بە ناوی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا و ئەنجوومەنی گەلی کورد لە لەندەن ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک بە هەموو تواناکان و دەرفەتەکانی بەردەستییەوە هێرش دەکاتە سەر هە موو دەستکەوتەکانی گەلی کورد.
ژ.ت