لە لۆرێنت و ڕەیمس گۆشەگیریی ئیدانە کرا

لە شارەکانی لۆرێنت و ڕەیمسی فەرەنسا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئیدانە کران.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ناوچەی لۆرێنتی فەرەنسا لە ناوچەی پڵاس فرانسوا میتەران دا کۆبوونەوە.

کوردستانیان و دۆستەکانیان ڕێپێوانیان کرد و بە زمانەکانی فەڕەنسی و کوردی دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" وتەوە. بڵاوکراوە بە زمانی فەڕەنسی دابەشکرا. چالاکوانان کاتێک گەیشتنە گۆڕەپانی ئاریستید بیراند، خولەکێک ڕێزگرتنیان بەڕێوەبرد.

لەو وتانەدا پێشکەشکران گۆشەگیری شەرمەزارکران و نەفرەت لە کۆمەڵکوژیی پاریس کرا. نوێنەرانی فەرەنساش، کە بەشدارییان لەو چالاکییەدا کردبوو هەستی پشتیوانیی خۆیان دەربڕی.

ڕەیمس

لە شاری ڕیمێسی فەرەنسا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی یەکەم و دووەمی پاریس و لابردنی بڕیاری نهێنی لەسەر دۆسیەکان، چالاکی ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا وێنەی شەهیدانی تیرۆرکراو و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرابونەوە.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان لەبەردەم وێستگەی ناوەندیی ڕەیمس دەستیپێکرد. رێپێوانەکە تا پڵاس دی ئیرلۆن (سەنتەری ڕەیمس) بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "ئەردۆغانی بکوژ" و "شەهید نامرن" بەبێ ڕاوەستان و بە بەردەوامی دەوترانەوە.

نوێنەرانی پارتە سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکانی فەرەنساش بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە لێدوانەکانیاندا داوایان لە دەوڵەتی فەرەنسا کرد، کە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.

ژ.ت