لە لۆزان یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە

کوردستانیان و دۆستانیان لە لۆزانەوە بۆ ڕێپێوانی گەورەکەی پاریس بەرەو پاریس بە ڕێدەکەون و بۆ ئەوەش چالاکییەکی گەورەیان بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە لۆزان ئەنجامدا و یادی شەهیدانی پاریسیان کردەوە.

یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ساکینە جانسز (سارا)، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە پاریس فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کران، هەروەها ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، ئەندامی بزووتنەوەی کلتوری میر پەروەر (محەمەد  شیرین ئایدین) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولڕەحمان کزل لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد  لە شاری لۆزان لە سویسرا تیرۆرکران، بۆ یادی ئەو شەهیدانە لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا چالاکییەک رێکخرا.

 کوردستان و دۆستانیان لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی ژنانی لاژین لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە لۆزان کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشم بەرەو گۆڕەپانی سانت لۆرانت بەڕێکەوتن و داوایان کرد، بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئاشکرا بکرێن.

وێنەی شۆڕشگێڕە تیرۆرکراوەکانی پاریس و  ناگەهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، کە لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا بە پۆستەری گەورە لە بەردەم ڕێپێوانەکەدا بەرزکرابوونەوە.

لەبەردەم کەنیسەی ناوچەکە و لە مەیدانی سانت لۆرانت مۆم داگیرسێنران و یادی ئەو شۆڕشگێڕانە کرایەوە، کە کۆمەڵکوژکرابوون. لەوێ بەناوی ئەنجوومەنی ژنانی لاژینەوە ڕاگەیاندراوێک بە زمانی فەڕەنسی خوێندرایەوە. دوای دەقی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، جەماوەر ڕوویان کردە بینای ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە لۆزان تاوەکو ئەمڕۆ لەو ناوەندەکەوە بە ئۆتۆمبێل بەرەو پاریس بەڕێبکەون و بەشداری لە ڕێپێوانەکەى پاریس دا بکەن.

ژ.ت