لە مارسیلیا دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە دانرا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"، ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە دانرا.

بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان، لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت لە ناوەندی شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دانرا. لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە و برۆشۆر و راگەیاندراو دابەشکران و ژمارەیەکی زۆریش واژۆ کۆکرایەوە.

وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چەند پۆستەرێک، کە لەسەریان نووسرابوو "پەکەکە بزووتنەوەی مرۆڤایەتییە" و "پەکەکە بزووتنەوەی ئازادیی گەلانە" لە شوێنی ستانەدەکەدا دانرابوون. چالاکییەکە و پۆستەرەکان ببوونە جێگای سەرنجی هاووڵاتییان.

ژ.ت