لە مارسیلیا لە دژی گۆشەگیریی چالاکی ئەنجامدرا
لە مارسیلیا بە پێشەنگایەتیی گەنجان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ڕێکخرا.
لە مارسیلیا بە پێشەنگایەتیی گەنجان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ڕێکخرا.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) گردبونەوەیەکی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەڕەکی سەینت لۆپێزی شاری مارسیلیای فەرەنسا ڕێکخست.
ئەندامانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن)یش ئامادەی گردبونەوەکە بوون. لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا، کە بە زمانی فەرەنسی لە گردبونەوەکەدا خوێندرایەوە، باسی ئەوەکراوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا گۆشەگیری تێکدەشکێنرێت و ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی.
گەنجان ڕاشیانگەیاند، بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو شوێنێک چالاکی ئەنجام دەدەن و داوایان لە هەموو گەنجان لە ئەوروپا کرد، کە بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەن و بڕژێنە سەر شەقامەکان.
ژ.ت