لە مێرسین ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرێک ئاکەپە سوتێنرا

جەنگاوەرانی پارتیزان ئامەدی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە مێرسین ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری ئاکەپە لە ناوچەکە (یڵماز. س)یان ئاگر تێبەرداوە.

جەنگاوەرانی پارتیزان ئامەدی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلای (هەبەدەهە) رایانگەیاند، کە شەوی ١٨ی کانونی دووەم نزیکەی کاتژمێر ٠١:٠٠ لە مێرسین ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری ئاکەپە لە ناوچەکە (یەڵماز.س)یان ئاگرتێبەرداوە.

جەنگاوەرانی پارتیزان ئامەدی هەبەدەهە رایانگەیاند، "چەتەکانی دەسيڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنی گەلن، ستەم و زۆرداری و ئەشکەنجە لە گەل دەکەن. ئەو دەسەڵاتە تەنیا بە سەرباز و پۆلیسەکانی ستەم لە گەل ناکات. بە دامەزراوە مەدەنییەکانیشی تاوان لەبەرامبەر گەل ئەنجام دەدات.

ئەوانەی دەیانەوێت گەل لەسەر برسێتی و هەژاری رابهێنن بە گیانی خۆیان باجی ئەوە دەدەن. ئێمە جەنگاوەرانی هەبەدەهە دەبینە هیوای رزگاری گەلان. ئێمە گەلان بەڕێوەدەبەین".

هـ . ب