لە مۆسکۆ یادی شەهیدانی پاریس بەرزراگیرا

کوردستانیان لە روسیا بە بۆنەی دەیەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس کە تیایدا هەر سێ ژنی تێکۆشەری کورد سەکینە جانسز(سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) تیرۆرکران، کۆبوونەوەیەکی یادکردنەوەیان سازکرد.

کوردستانیان لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بۆ سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەمینە کارا، میرپەروەر و عەبدولرەحمان کزل کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کرابوون، کۆبوونەوەیەکی یادکردنەوەیان سازکرد.

 مەراسیمی یادکردنەوەکە لە بینای ناوەندی کولتوری کورد بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر سەرۆکی رێکخراوی ڤیان تارا قادر قسەی کرد و دەستنیشانی کرد کە ژنانی تێکۆشەری کورد بەردەوام کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی دوژمن و وتی، "سەرباری تێپەڕبوونی ١٠ ساڵیش هێشتا کۆمەڵکووژییەکە رووننەکراوەتەوە".

دواتر لەسەر ژیان و تێکۆشانی سەکینە جانسز بەڵگە فیلمێک نمایش کرا.

هـ . ب