لە پاریس کۆمەڵکوژی و گۆشەگیری ئیدانە کران

لە پاریس یادی قوربانیانی گورگوم و رۆبۆسکی و زیندانیان کرایەوە و گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرا.

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکانی چەپی تورکیا و کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا / CDK-F) چالاکی بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی گورگوم و رۆبۆسکی و زیندانەکان لە ١٩ی کانوونی یەکەم، ئەنجامدرا. هێزە شۆڕشگێڕەکان و کوردستانیان لەبەردەم ستراسبۆرگ سەین دێنیس کۆبوونەوە و پۆستەری "ئێمە لێپرسینەوە لە لە رۆبۆسکی و گورگوم دەکەین" و "کۆمەڵکوژی ١٩ی کانوونی یەکەم لەبیر مەکە" و خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش بەڕێوەچوو.

لە وتەکاندا ئەوە بەبیرهێنرایەوە، کە مێژووی تورکیا پڕە لە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن و سڕینەوە. باسی ئەوەشکرا، سیستمی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی بەرفراوان بووە و چەندین زیندانی بۆ ئیدانەکردنی ئەو گۆشەگیرییە دەستیان مانگرتن لە خواردن کردووە، دەیانەوەێت دەنگیان لە دژی گۆشەگیری و گوشار لە زیندانەکاندا ببیسترێت.

لە چالاکیەکەدا پەیام و پەیمانی هەوڵدان بۆ بەرفراوانکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان درا.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شانبەشانی یەکتر لە دژی فاشیزم"، "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم"، "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "زیندانیانی شۆڕشگێڕ شکۆی ئێمەن" کۆتایی پێهات.

ژ.ت