لە پاریس و بۆردوکس و ساربروکن گۆشەگیری و پەدەکە ئیدانە کران

لە شارەکانی پاریس و بۆردوکسی فەرەنسا و شاری ساربروکنی ئەڵمانیا چالاکی بۆ ئیدانەکردنی هێرشی پەدەکە بۆ سەر گەریلا و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.

لە شارەکانی پاریس و بۆردوکسی فەرەنسا و شاری ساربروکنی ئەڵمانیا چالاکی بۆ ئیدانەکردنی هێرشی پەدەکە بۆ سەر گەریلا و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.

پاریس

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە - TCŞ) لە ناوچەى ڤیلەر لی بیلی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی رێپێوانێک هێرشەکانی پارتی دیمورکراتی کوردستان (پەدەکە)یان بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە ئیدانە کرد. لە رێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرانەوە. هەروەها بەبێ وچان دروشمەکانی "بمرێ خیانەت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجانی فیدایی ئاپۆن" دەوترایەوە. ریپێوانەکە لە بەردەم وێستگەى ترەنی ڤیلەر لی بیلی دەستیپێکردبوو و لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی  دیموکراتیکی کورد بە رێکخستنی میتینگێک کۆتایی پێهات.

بۆردوکس

لە شاری بۆردوکسی فەرەنسا و بۆ هەمان ئامانج چالاکییەک رێکخرا. چالاکییەکە لە بەردەم شارەوانیی بۆردوکس دەستیپێکرد و پۆستەرێکی گەورە کە لەسەری نووسرابوو "خیانەتی پەدەکە راوەستێنن" هەڵدرا. لە چالاکییەکەدا و بە وتنەوەى دروشم پەدەکە و دەوڵەتی تورک ئیدانە کران.

ساربروکن

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا لە بەردەم گەلەریی ئەوروپا بۆ هەمان ئامانج چالاکییەک رێکخرا. لە چالاکییەکەدا بە وتنەوەى دروشم پەدەکە ئیدانە کرا. لەو وتانەدا کە لە چالاکییەکەدا پێشکەشکران، داوای یەکێتیی ناوخۆیی لە کوردان کرا.

ژ.ت