لە سانت گالێن و لوگانۆ زیاتر لە هەزار واژۆ بۆ پەکەکە کۆکرایەوە
لە کۆبوونەوەیەک، کە شاری سانت گالێن لە سویسرا و لە خولی تۆپی پێی دژی فاشیزم و ڕەگەزپەرستی لە لوگانۆ بە مەبەستی لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"، زیاتر لە هەزار واژۆ کۆکرانەوە.

لە کۆبوونەوەکانی سانت گالێن لە سویسرا و لە خولی تۆپی پێی دژی فاشیزم و ڕەگەزپەرستی لە لوگانۆ بە مەبەستی لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" زیاتر لە هەزار واژۆ کۆکرانەوە.
ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە شاری سانت گالێن لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا بەشداریی لە ڕۆژی چاوپێکەوتنی (بێگیگنونگستاگ)دا کرد، کە لەلایەن ڕۆت کروز و شارەوانیی سانت گالێنەوە ڕێکخرابوو و مۆری خۆی لە چالاکییەکە دا و هەڵمەتی کۆکردنەوەى واژۆی بەڕێوەبرد.
لە چالاکییەکەدا هاوکات لەگەڵ دانانی ستاند، خواردەمەنیی کولتوریی جۆراجۆر و مۆسیقای ڕەنگین و شێوەی موزیکی خەڵکی کوردستان سەرنجی بەشداربوانی ڕاکێشا.
ڕێوڕەسمی بێگیگنونگستاگ هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، بەهۆی پەتای کۆڤیدەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیرا. لەو بۆنەیەدا لە سویسرییەکان و پەنابەرانی دانیشتوی ئەو شارە چالاکی ئەنجام دەدەن.
لەو چالاکییەدا زیاتر لە هەزار و ١٠٠ واژۆ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە کۆکرایەوە.
ئەو کوردستانیانەی ستاندی کۆکردنەوەى واژۆیان دانابوو، زانیاریان لەبارەی گرنگیی ئەوەی، کە بۆچی پێویستە پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دەربهنێرێت بۆ هاووڵاتییان ڕوون دەکردەوە.
خولی تۆپی پێ لە لوگانۆ
لە لوگانۆ "خولی تۆپی پێ لە دژی فاشیزم و ڕەگەزپەرستی" لە لایەن ڕێکخراوە گەنجانی شۆڕشگێڕی سویسری و ڕێکخراوە کۆچبەرەکانەوە ڕێکخرابوو. کوردستانیانیانیش بە دوو تیپ بەشدارییان لەخولەکەدا کرد.
لەو چالاکییەشدا سەدان واژۆ بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" کۆکرایەوە.
ژ.ت