لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٢ زیندانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە

لە ساڵی ٢٠٢٢ بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان دا ٢٢ زیندانیی نەخۆش گیانیان لەدەستدا.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە تورکیا ئەشکەنجە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ نەک بەردەوام بوو، بەڵکو ڕووشی لە زیادبوون کردووە. نورای چەڤیەرمەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و گیان لەدەستدانی گوماناوی لە زیندانەکاندا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕاگەیاند، زیندانییە نەخۆشەکان لە کاتێکدا ئازاد دەکەن، کە لە لێواری گیان لە دەستداندان، یان تەنانەت بەشێکیشیان ئازاد ناکەن و لە زیندان گیان لە دەست دەدەن.

چیڤەرمەن ڕایگەیاند، لە زیندانەکەدا ١٥١٧ زیندانی نەخۆش هەیە، کە باری تەندروستیی ٦٥١ کەسیان لە مەترسیداریە و وتی: "زۆرێک لە زیندانییە نەخۆشەکان بەتەمەن و پیرن، کەمئەندامن و هەمیشە نەخۆشن، شێرپەنجەیان هەیە، نەخۆشی سییان هەیە. بەندکراوان چارەسەرییان بۆ ناکرێت بەهۆی پێشێلکارییەکانی پەیوەندیدار بە شکۆ و کەرامەتی مرۆڤەوە بۆ نمونە وەک پشکنینی پزیشکی بە کەلەپچەوە، گواستنەوەی زیندانیانی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی ڕینگی تایبەت بە گواستنەوەی زیندانیان و تاوانباران وادەکات  زیندانییەکان نەتوانن بڕن بۆ نەخۆشخانە. لە زیندانەکاندا پزیشک و کارمەندانی تەندروستی وەک پێویست نین. پزیشکەکان لە ماوەی رۆژ دا لە چەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا پشکنین بۆ زیندانییەکان ئەنجام دەدەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بێبەشبوونی زیندانیان لە پشکنین و چارەسەری تەندروستی".

لە لێواری گیان لە دەستداندا ئازادیان دەکەن!

چەڤیرمەن وتیشی: ئەو زیندانیانەی کێشەی تەندروستیی قورسیان هەیە لە ژوورە تاکە کەسییەکاندا ڕادەگیرن و وتی: "زیندانییەکان ناتوانن بە تەواوی خواردن بخۆن. زیندانییە نەخۆشەکان ناتوانن خۆراکیان بەپێی رژێمی نەخۆشییەکەیان دەستبکەوێت. تا ڕادەیەک ئاوی پاک و ئاوی گەرمیان پێدەدەن. کەلوپەلی ناو فرۆشگاکان هەم کەمن و هەم زۆر گرانە و زیندانییە نەخۆشەکان بەهۆی لاوازیی دۆخی داراییەوە ناتوانن خواردنی بەسوود بخۆن. ئەو زیندانیانەی نەخۆشیی سەختیان هەیە کاتێک دەگەنە لێواری گیان لە دەستدان ئازادیان دەکەن.

لەبەر ئەوەی دەزگای پزیشکی داد سیاسیانە لە بڕیاری ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان نزیک دەبێتەوە و هەروەها بەهۆی ئەوەی  ڕاپۆرتی نەخۆشخانەکان لەلایەن دەزگای پزیشکیی دادەوە قبوڵ ناکرێن، بڕیاری ئازادکردنیان بە پاساوی 'ئاسایش' جێبەجێ ناکرێت و ئەوەش دۆخی زیندانیانی نەخۆش قورستر دەکات. ژمارەیەکی کەم لە زیندانیان کاتێک دەگەنە لێواری گیان لە دەستدا ئازاد دەکرێن و ماوەیەکی کەم دوای ئازادکردنیان گیان لە دەست دەدەن".

ئەو بەندکراوانە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە:

ڕەمەزان توران، محەمەد حەنەفی بیلگین، تورگای دەنیز، بەدری چاکماک، خەیری کاراش، سینان کایا، شەڕڤان کجان گودەر، عەبدۆ  باران، محەمەد سەڤینچ، سەید شاهین، عەبدوڵا ئەجە، فەرهاد دۆغان، سدیق ئوگور، قادری ئیکیجی، زوڵفو یلدرم، محەمەد جاندەمیر، بازۆ یلماز، بارش کەڤە، سوبحان چابوک، ئەمرە ئابالاک، تاهیر گوردال، نەوزاد چاپکن.

ژ.ت