لە شاری گینتی بەلجیکا لە سێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێران ئیدانە کرا

لە شاری گینت لە بەلجیکا بە رێپێوانێک لە سێدارەدانی دوو گەنجیان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ئیدانە کرا.

هەزاران کەس لە شاری گێنت لە بەلجیکا بۆ ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی دوو گەنج لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە و بە رێکخستنی ڕێپێوانێک ناڕەزاییان دەربڕی.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار) و و لایەنە بەرهەڵستکارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. لە چالاکییەکەدا کاردانەوە و ناڕەزایەتی لە دژی لەسێدارەدانەکان نیشاندرا.

لە چالاکیەکەدا مۆم بۆ یادی ئەو چالاکوانانە داگیرسێنرا، کە لە ئێران کوژراون.

ڕێپێوانەکە تا ناوەندی ستادهاڵ بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە. بەلجیکیەکانیش پشتگیرییان  لە ڕێپێوانەکە کرد. لە چالاکییەکەدا زۆر کەس وتەیان پێشکەش کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاپەڕینەکان دەربڕی و لەسێدارەدانی چالاکوانانیان ئیدانە کرد.

ژ.ت