لە شاری هاگنی ئەڵمانیا گۆشەگیری ئیدانە کرا

لە شاری هاگن لە ئەڵمانیا بە رێکخستنی گردبونەوەیەک گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئیدانە کرا.

دوای سەردانەکەی سی پی تی بۆ ئیمراڵی نیگەرانییەکان لەسەر ژیان و سەلامەتی و ئاسایشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو کوردان و دۆستانیدا نەڕەویوەتەوە و بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیری لە شاری هاگنی ئەڵمانیا گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە گردبوونەوەکەدا، ڕاگەیەندراوێک لەسەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە و بەسەر ئامادەبوانیشدا دابەشکرا. بە ناوی ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ئەڵمانیاوە وتەیەک پێشکەشکرا.

بەبەردەوامی دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێتت" و "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادی بۆ کوردستان" دەوترانەوە.

ژ.ت