لە شاری نیکۆسیای قوبرس کۆمەڵکوژییەکەی پاریس ئیدانە کرا

لە شاری نیکۆسیای پایتەختی قوبرس و لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا کۆمەڵکوژکردنی سێ ژنە شۆڕشگێڕ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی خۆپیشاندانێک ئیدانە کرا.

بەبۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی قوبرس کۆبوونەوە و بەرەو باڵیۆزخانەی فەرەنسا بەڕێکەوتن.

ئەنارکیستەکان ئانتیفاکانی نیکۆسیا، ڕامۆن و ئای دەبلیو دەبلیو بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. وێنەی سێ ژنە شۆڕشگێڕ، کە کۆمەڵکوژکران، لەگەڵ وێنەکانی ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزل و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و هەپەگە بەرزکرابوونەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پەکەکە"، "پەکەکە تۆڵە" و "سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی، ژن، ژیان، ئازادی" دەوترانەوە.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا بوو بە گردبونەوە، چالاکییەکە بە رێزگرتن لە سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە دەستیپێکرد. ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی گەلی کورد قوبرس خوێندرایەوە و سیاسەتمەدار لەزگین سەرحەد و فاتمە دۆغان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد لە  قوبرس وتەیان پێشکەشکرد و بە وتنەوەی دروشم چالاکییەکە کۆتایی پێهات.

ژ.ت