لە شاری ئاراوی سویسرا چالاکییەک بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان ئەنجامدرا

بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژبین لە شاری ئاراوی سویسرا، گردبونەوەیەک بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادیی ئۆجالان، بەڕێوەچوو.

لە شاری ئاراوی سویسرا چالاکییەک بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی رەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادیی جەستەییان، ئەنجامدرا.

بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین لە ئاراو، کوردستانیان لەبەردەم وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەر کۆبوونەوە و لەوێ گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئەمروڵا بینگۆل هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد (جەدەکە) رایگەیاند: "هەتا وەڵامی داواکارییە ڕەواکانی گەلی کورد نەدرێتەوە، ئێمە لە چوارچێوەی 'کات کاتی ئازادییە' لە دژی گۆشەگیری و داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لە گۆڕەپانەکاندا دەبین".

هەروەها سیاسەتمەدار دیلان زازا لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: "لە بەرامبەر هێرشی پاکتاوکردن و سڕینەوە بۆ سەر گەلی کورد و کوردستان، ئێمە بە خاوەنداریکردن لە هەڵمەتەکە، ڕێبەرایەتی و کوردستان ئازاد دەکەین".

دوای وتەکان، چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم لە چوارچێوەی پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' کۆتایی پێهات.

ژ.ت