لە ستراسبۆرگ دەربارەی ئیمراڵی بانگەوازی نێونەتەوەیی کرا
بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ستراسبۆرگ، ڕاگەیاندراوێکی جەماوەری خوێنرایەوە.
بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ستراسبۆرگ، ڕاگەیاندراوێکی جەماوەری خوێنرایەوە.
بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگ چالاکی "ئێشکگری ئازادی" دژی گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت.
لە ١٢ هەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگرییەکەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
داخوازییە بنەڕەتییەکان
لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتەکان بەشداربوون، داخوازییە بنەڕەتییەکان بەم جۆرەن:
- دەستبەجێ گۆشەگیری سەرعەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.
- پێویستە ئەو دەرفەتە بڕەخسێت کە بتوانێت بە بەردەوامی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی کۆببێتەوە.
- مەجلیسی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا شاندێک پێکبهێنێت.
- پێویستە دەستبەجێ سی پی یتی بچێتە ئیمراڵی و ڕاپۆرتەکەی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە، بۆ ئەوەی داواکارییەکان جێبەجێ بکرێت، میکانیزمی پێویست لە کۆنسەی ئەوروپا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێویستە دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت.
-مافی هیوا بەدی بێت و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
- پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێنرێت و کۆتایی بە سیاسەتەکانی تاوانبارکردن بەرامبەر کورد بهێنرێت.
هەروەها بێدەنگی و هاوکاری کۆنسەی ئەوروپا و حکومەتەکانی ئەوروپا بەرامبەر گۆشەگیری شەرمەزار کرا.
دامەزراوەکانی ئەوروپا هاوبەشی تاوانن
لە ڕاگەیاندراوێک لەسەر ناوی کەمپەینەکە، گوترا: " کاتێک دامەزراوە ئەوروپییەکان شکست دەهێنن، دەبنە هاوبەشی تاوانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ".
پشتیوانی بۆ گەلی کورد
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "ئێمە لەگەڵ ئێوە، لەگەڵ گەلی کورد، لەگەڵ هەموو کەسێک کە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی دەخوازێت، لە هاوکاری و پشتیوانیدا دەبین. عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین".
لە ئیشکۆچیاوە، سارا گلین ڕایگەیاند پێویستە سی پی تی دەستبەجێ بچێتە ئیمراڵی، ڕەوشی ئیمراڵی بکاتە ڕاپۆرتێک بۆ ڕای گشتی بڵاوی بکاتەوە.
پێویستە مافی هیوا بەدی بێت
لە راگەیاندراوەکەدا باس لە مافی هیوا کرا، داوا کرا ئەم مافە بەدی بێت، دەستنیشانکرا ئەم بڕیارە پێش ١٠ ساڵ دراوە، ئەمڕۆ جێبەجێ ناکرێت، ئەمە پێشێلکاری یاساییە.
دووپاتکرایەوە ڕێبازی سەربازی چارەسەر نییە، پێویستە پشت بە دیالۆگ ببەسترێت، بەردەنگی دیالۆگیش ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
ڕەوشی تەندروستی جێگەی نیگەرانی جدییە
یەک لە پارێزەرانی جولیا ئاسانژ ئاماژەی بە دووڕوویی دامەزراوەکانی ئەوروپا کرد، ئاماژەی بەوە کرد باش ئاشنای هونەری خۆدزینەوەی ئەوانین.
وتاربێژان تیشکیان خستەسەر بەرخۆدان و فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی گەلی کورد و ئازادی ژن، گوترا: "گەر شەڕ نەبوایە، بڕوا بکەن ڕۆژئاوا دەبووە یەکێک لە جوانترین شوێنەکانی جیهان. نیگەرانی جددی دەربارەی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. پێویستە سی پی تی جارێکی تر بچێتە دوورگەی ئیمراڵی. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی پەیوەندیدار بڵاونەکراوەتەوە. ئێمە دەمانەوێت زانیاری لەسەر ڕەوشی عەبدوڵا ئۆجالان وەربگرین".
گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتییە
نوێنەرانی کەمپەینەکە ڕایانگەیاند هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕەوشی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە، گوتیان: "گۆشەگیری ڕەها بەردەوامە. ئەم گۆشەگیرییە ڕەهایە تاوانە دژی مرۆڤایەتی. بەم شێوەیە، پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە پچڕاوە".
سەرۆکی پێشووی شارەوانی ژنێڤ، ڕێمی پاگانی گوتی: "پشتیوانی بۆ گەلی کورد دووپات دەکەمەوە کە ڕووبەڕووی ستەم دەبنەوە.
کارەکان دژی عەبدوڵا ئۆجالان سکانداڵن. پێشێلکردنی هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکانە. مایەی قبووڵکردن نییە. ڕۆژێک بەرامبەر ئەم کارانە لە دادگا لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت".
لە بەرلینەوە، نوێنەری ژنانی تاراوگە ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هیوای ملیۆنان مرۆڤە، گوتی: "بۆ مافی ژنان و مرۆڤەکان، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانمان دەوێت".
عەبدوڵا ئۆجالان ڕووناکی هیوایە
لە پارتی دای لینکەی ئەڵمانیا (پارتی چەپ) ڕودۆڵف بورگێل گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان ڕووناکی هیوایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. باشترین نموونە، ڕۆژئاوایە".
بورگێل هاوکاری دەوڵەتی ئەڵمانی بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد و داوای کرد تاوانبارکردنی کورد و قەدەغەی سەر پەکەکە کۆتایی بێت.
لە مراپ ـەوە، ڕینێ لێ میگنۆت ڕایگەیاند گرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان واتای پێشێلکردنی هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکانە.
پێویستە پەکەکە لە لیستی قەدەغە دەربکرێت، تێکۆشانی کوردان مافێکی ڕەوایە
ڕینێ لێ میگنۆت ڕایگەیاند چارەسەری پرسی کورد بە دیالۆگ لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دێتەدی، گوتی: " لەبیرمان نەچێت ئێمە قەرزاری گەلی کوردین. پرسی کورد تەنها پەیوەندیدار نییە بە کوردانەوە.
هەروەها دەبێت پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێنرێت".
لێ میگنۆت گوتی: "کاتێک دەوڵەت فشار لە گەل دەکات، ئەوکات بەرخۆدانی گەل ڕەوایە".
لە ئیتاڵیاوە، پەرلەمانتار فرانسیسکا تراساتی ڕایگەیاند پێویستە دەمودەست سی پی تی بچێتە ئیمراڵی و گوتی: "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئاشتییەکی دیموکراتیک، هەنگاوێکی گرنگە. بۆ ئەم هەنگاوەش، پێویستە هەر ئێستە دەست بە جووڵە بکەین".